به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی ئامادەیی خۆیان بۆ دابینکردنی فریاگوزاری پزیشکی و مرۆیی بۆ لوبنان ڕاگەیاند.
سەرۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، فالح فه‌یاز لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە" بەبایه‌خێكی زۆرەوە بەیاننامەی مه‌رجعی باڵای ئایینی، سەید عەلی سیستانی (خوای بپارێزێت)مان وەرگرت، سەبارەت بە هێرشی دڕندەی زایۆنیستی بۆ سەر کۆماری لوبنانی برا، کە شەڕڤانانی بەرخۆدانی قارەمان و مەدەنی بێ‌تاوان و بێ بەرگرییەکانی کردە ئامانج و تا ئێستاش هێرشە دڕندەکانی بۆ سەر ناوچە دانیشتووەکان بەردەوامن.
هه‌روه‌ها وتی" ئێمە هاودەنگیی تەواو لەگەڵ براکانمان لە لوبنان لە بەرامبەر سته‌مه‌كانی زایۆنیستی و به‌رده‌وامی کوشتنی فەلەستین و لوبنان و سوریا ڕاده‌گه‌یێنین، و لە وەڵامی بانگەوازی مه‌رجعی باڵای ئایینی و لەسەر بنەمای ئەرکی مرۆیی و برایەتی و ئایینی ئامادەیی تەواومان بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکاریه‌كان ڕادەگەیەنین، بۆ براکانمان لە لوبنان.
هه‌روه‌ها داوا لە هەموو برایان دەکەین بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق و لایه‌نی فەرمی هاوکاری و پاڵپشتی مرۆیی بۆ برایانی ئەوێ پێش كێش بکەن، بۆ ئەوەی ڕاستگۆبین له‌گه‌ڵ بەو فەرموودە بەرزەی کە دەڵێت: نموونه‌ی ئیمانداران بۆ خۆشەویستی و بەزەیی و هاوسۆزییان وه‌كو یه‌ك جه‌سته‌یه، ئەگەر ئەندامێک ژانی هه‌بوو، هه‌موو بەشەکانی دیکەی جەستە بێ بێخەوده‌بن و تای ده‌گرن.