(INA) 8 دۆسیە لەگەڵ وەزیری ناوخۆ دەکاتەوە

بەدواداچوون و ڕاپۆرت
  • 23-09-2024, 16:49
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ئاشکرای کرد کە بەمزوانە سیستەمی 911 دەخرێتەکار کە تایبەتە بە خزمەتگوزاریەکانی ئاگرکوژێنەوەوفریاکەوتن و ئەمبوڵانس، ئاماژەشی بەوەکرد کە ڕادارەگوازراوەکان توانیویانە ڕووداوەکان لە میانەی سەردانیەکەی چلە بەڕێژەی 70٪ کەمبکەنەوە، هەروەها جەختیکردەوەسەرئەوەی کە تۆڵەی عەشایەریش بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

    (ئامێرە ئەلکتڕۆنیەکان )
    وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکە لە کاتێکی دیکەدا بڵاودەکرێتەوە وتی وەزارەتی ناوخۆ سیستەمێکی پەیوەندکردنی بێ کێشەی هەیە کەلەلایەن بنکەی ئاسایشی سیبڕانی وەزارتەوە سەرپەرشتی دەکرێت و هیچ کێشەیەکیشمان لەڕووی دزەکردنەوەنیە بۆ ناو سیستەمی پەیوەندیەکان و ئامێرە ئەلکتڕۆنیەکان.
    هەروەها شمەری وتی وەزارەتی ناوخۆ کاردەکات بۆ بونیادنانی سیستەمی وەڵامگۆیی کە لە سیستەمی 911 پێکدێت کەلەمانگی داهاتوودا کاری پێدەکرێت، ئەم سیستەمە بۆ سەرجەم خزمەتگوزاریەکان یەک ژمارە لەخۆدەگرێت ، وەکو فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوەو خزمەتگوزاریەکانی ئەمبوڵانس، بەهەمانشێوەش یەک سەنتەر دابیندەکرێت بۆ وەرگرتنی پەیوەندی هاووڵاتیان کەلەڕێگای 911 ەکەو بەکارهێنانەکانیەوە دەستبەردەکرێت کەدەتوانن لەسەر ئامێری پەیوەندیەکان جێبەجێی بکەن و ئەمەش ئاسانکاریەکە بۆ هاووڵاتیان دابیندەکرێت لەڕێی کۆمپانیایەکی جیهانیەوە بونیاد دەنرێت.
    (پاسپۆڕتی ئەلکتڕۆنی )
    شمەری دەربارەی پاسپۆڕتی ئەلکتڕۆنی وتی دەستمان کردووە بە کردنەوەی نووسینگەکانی تایبەت بە پاسپۆڕتی ئەلکتڕۆنی لەبەغدادو لەسەرجەم پارێزگاکاندا ،ئاماژەشی بەوەکرد کە پاسپۆڕتی ئەلکتڕۆنی پاسپۆڕتێکی پێشکەوتووەو بۆ هەشت ساڵ کاری پێدەکرێت ، و شێوازی دەرکردنیشی تەنها نیو کاتژمێر دەخایەنێت و هیچ ئاڵۆزیەکیشی تێدانیە لەسەرجەم دەروازەئەلکتڕۆنیەکان ولەسەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێڕاقدا کاردەکات.
    شمەری وتیشی کە دەرکردنی ڤیزای ئەلکتڕۆنی بەبەکارهێنانی ئامێری ئەلکتڕۆنی لەکارکردندایەو و دەتوانرێت لەسەرجەم وڵاتانی جیهانەوە پەیدابکرێت بۆ ئەوانەی خوازیاری هاتنن بۆ ناوعێڕاق بەبەکارهێنانی پڕۆگرامە ئەلکتڕۆنیەکە، جەختیشی لەوەکردەوەکە سەرجەم فڕۆکەخانەکان  نووسینگەی ڤیزای ئەلکتڕۆنیان تیادا کراوەتەوە وهەر سەردانیکارێکی بیانی کەدێتە ناو عێڕاق بۆ ڤیزاوەرگرتن بەکاریبهێنێت کە لەناوفڕۆکەخانەکە بەسرێشێک بە پاسپۆڕتەکەیەوە دەلکێندرێت.
    پاسپۆڕتە ئاساییەکەش لەم ماوەیەدا لەکارکردن ناکەوێنرێت و هەر کاری پێدەکرێت، بەڵام لەماوەی داهاتوودا تەنها پاسپۆڕتی ئەلکتڕۆنی کاری پێدەکرێت و حاڵی حازر 10 نووسینگەمان هەیە کە تەنها کاربە پاسپۆڕتەئاساییەکە دەکەن، ڕوونیشی کردەوەکە دەرکردنی پاسپۆڕتی ئەلکتڕۆنی دەگاتە 91 هەزاردینار و دانوستانیشمان لەگەڵ کۆمپانیا وەبەرهێنەکە هەیە تاکو داشکاندن بکەن بۆ تێچووی پاسپۆڕتە ئەلکتڕۆنیەکە.
    (سیستەمی هاتووچۆ)
    دەربارەی سیستەمی هاتووچۆشمەری وتی وەزارەتی ناوخۆ سیستەمێکی هاتووچۆی هەیە کە نیشانەی ڕووناکی زیرەک و ڕاداری تیادا بەکاردەهێنرێت ،ئەم سیستەمە لەقۆناغی تاقیکرنەوەدایەو لەداهاتوودا بەتەواوەتی کاری پێدەکرێت، ئەویش پاش ئەوەی کەلە ژمارەیەک تڕافیک و ڕێگای خێرا جێبەجێکرا ، ڕوونیشی کردەوەکە ڕاداری گوازراوە لەسەردانەکەی چلەدا بەکارهێنرا و دەرەنجام ڕووداوەکان کەمتربوونەوە و بەڕێژەی 70٪ ڕووداوەکان لە کاتی چلەدا دایان لەکەمی.
    هەروەها شمەری  وتی سیستەمێکی هاتووچۆمان  هەیە کەتایبەتە بە سیستەمی تۆمارکردن و سیستەمی مۆڵەتی شۆفێری ، لەمبوارەدا لەگەڵ کومپانیایەکی ئەڵمانی گرێبەستێکمان واژۆکردووە بۆ نوێکردنەوەی ئەم سیستەمە ولەداهاتوودا ولەکاتی دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێری هاوڵاتیان درک بەوەدەکەن کە پێویست ناکات سەردانی فەرمانگەی تۆمارکردن بکەن ، بەڵکو تۆمارکردنەکە بەشێوەیەکی ئەلکتڕۆنی دەبێت بەوشێوازەی سەرجەم وڵاتانی جیهان کاری پێدەکەن ، وتیشی کە بەبەتی پێبژاردنەکانیش لەڕێگای سەکۆی ئوورەوە ئەنجام دەدرێت و شۆفێران دەتوانن لە ڕێگای ئەوسەکۆیەوە پێبژاردنەکانی خۆیان بزانن.
    هەروەها وەزیری ناوخۆ داوای لەهاووڵاتیان کرد بەزووترین کات پێبژاردنەکانی خۆیان بدەن چونکە لەحاڵەتی دواخستندا دووقات دەکرێن جگەلەوەش گەر لەکاتی خۆیداپێبژاردنەکان بدەن ئەوا داشکاندنیان بۆ دەکرێت.
    دەربارەی تابلۆکەت لە ماڵتدایە شمەری ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم ئەزموونە بۆ سەرجەم پارێزگاکان  گشتێندراوە وهاووڵاتیان دەتوانن بەکاریبهێنن ، لەم حاڵەتدا تیمەکانی هاتوچۆ دەچنە ماڵی هاووڵاتیەکەو تابلۆی نمرەکەی بۆ دەبەستن وتەنها بڕەپارەی خزمەتگوزاریەکەی لێدەستێنن کەپێشتر لەلایەن وەزارەتەوەدیاریکراوە.
    (تۆڵەی عەشایەری)
    سەبارەت بە تۆڵەی عەشایەری وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەدا کەئەم حاڵەتە دزێوە ڕووی لەکەمی کردووە ئەویش پاش ئەوەی کە حکومەت چەند ڕێکارێکی پەیڕەوکرد بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەری و توندکردنی سزاکان وتاوانبارانیش خرانەبەرمادەی چواری تیرۆر، هەروەها لەبرەوداین بۆ کۆتاییهێنان بەم کێشەیەو بنەبڕکردنی بەتەواوەتی ، جگەلەوەش ئەنجومەنی باڵای دادوەری پێبژاردنی سەپاندووەتەسەر ئەوانەی کە تەقەدەکەن و چەک بەکاردەهێنن.
    ( ئۆپەراسیۆنەکەی بەتاوین)
    شمەری لەمبارەیەوە وتی ناوچەی بەتاوین  پێشتر شوێنگەی چەتەکانی ڕفاندن و ساختەکاری و بازرگانیکردن بەمرۆڤ بەجەستەی مرۆڤ و مادەهۆشبەرەکان بوو، لەئۆپەراسیۆنێکدا توانیمان پاکسازیەکی تەواو لەوناوچەیە بکەین وئێستا هاووڵاتیان دەتوانن بەهەموو ئازادیەکەوە لەبەتاوین بگەڕێن ، چونکە ئێستا پۆلیسی ڕەسافە سەرپەرشتی دەکات ، لەوکاتەوەی کە ئۆپەراسیۆنەکەمان لەوێدائەنجامداوە ڕێژەی تاوانی تیادا کەمتربووەتەوە.
    (بەئەلیکتڕۆنیکردنی سیستەمی پۆلیس )
    سەبارەت بەم بابەتەش شمەری ڕوونیکردەوە کە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی داهاتووەوە سیستەمی پۆلیس بەتەواوەتی ئەلیکتڕۆنی دەکرێت  ئەویش بە بەستنەوەی تۆڕی بۆسیستەمەکە، لەم پڕۆسەیەدا سەرجەم مامەڵەو سکاڵاکان لەلایەن فەرماندەکانی پۆلیسەوە بەدووداچونیان بۆدەکرێت و دەخرێنە بەردەم فەرماندەو ئەفسەرەکانی پۆلیس و فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان و فەرمانگەی ئۆپەراسیۆنەکان لەوەزارەتی ناوخۆ وهیچ داوایەک ناشاردرێنەوە، جەختیشی لەوەکردەوە کە ئەم سیستەمە گەندەڵی کەمدەکاتەوەو ساختەکاری بە مامەڵەکان قەدەغەدەکات و پەڕاوەکانی لێکۆڵینەوەش دەخاتە بەردەم  دادوەرەکان .
    (پۆلیسی نێودەوڵەتی ئەنتڕۆبۆل)
    دەربارەی پۆلیسی ئەنتڕۆبۆڵ شمەری ڕوونیکردەوەکە ئەتڕۆبۆڵ لەعێڕاقدا بوونی هەیە  و کارو ئۆپەراسیۆنی مەزن ئەنجام دەدات ، وهەماهەنگیشی لەگەڵ پۆلیسی نێودەوڵەتیدا هەیە ، جەگەلەوەش لەپەیوەندیەکی بەردەوامدایە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ گێڕانەوەی تاوانباران و ڕادەستکردنیان.