دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دوو تیرۆریستی لە شاری سلێمانی دەستگیرکرد

ئەمنی
  • 23-09-2024, 15:50
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئه‌مڕۆ دووشەممە، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند.
    ده‌زگاكه‌کە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕاگه‌یاندووه‌" لە چوارچێوەی زنجیرەی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنی ده‌زگای ئاسایش لە هەرێمی کوردستان، قارەمانانی ده‌زگاكه‌مان توانیان دوو تیرۆریست لە پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیر بكه‌ن.
    ئاماژەی بەوەشکرد كه‌دەزگاکە ئۆپه‌راسیۆنێكی پشکنینی لە پارێزگای ئەنبار لە بیابانی ڕوتبەی باشوور ئەنجامداوه‌، وبۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پاڵەوانانی دەزگاکەمان بەردەوامن لە کارەکانیان له‌هه‌موو بستێكی خاکە خۆشەویستەکەمان.