بەغداد/ INA
مەڕجەعیەی باڵای ئایینی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە پشتیوانی خۆی بۆ هاووڵاتیانی لوبنانی دەربڕی پاش دستدرێژیەکەی ڕژێمی زایۆنی بۆسەریان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەڕجەعی ئایینی باڵا سەید عەلی سیستانی لەنەجەفی شکۆمەند لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ڕایگەیاند کە لەم ڕۆژگارە سەختەدا کە گەلی لوبنانی پێدا تێدەپەڕێت کە هەمیشە هێرش دەکرێتە سەری لەلایەن زایۆنیزمەکانەوە بەشێوازی دڕندانە، کە ژمارەیەکی زۆرلە ئامێری پەیوەندیکردنیان تەقێندرانەوەوو خانووەکانیان بەئامانجگیران کە هاووڵاتی سڤیل و ژن و منداڵیان تێدابووە، جگەلەوەش هێرشی ئاسمانی توند دەکرێتە سەریان کەتاکوئێستا بووتەهۆی شەهیدکردن و تاراندنی دەیەها هاووڵاتی بێتاوان، مەڕجەعیەی ئایینی باڵا لێرەدا پشتیوانی خۆی بۆ هاووڵاتیانی لوبنانی ڕادەگەیەنێت لەم دۆخە ناهەموارەیاندا هاوخەم و هاوسۆزیانە ودەستی دوعاو نزا بۆ یەزدانی مەزن بەرزدەکاتەوە کە بیانخاتە بەردلۆڤانی خۆی و بیانپارێزێت و شەروبشێویان لێدووربکاتەوە شەهیدەکانیشان بخاتە بەر ڕەحمەت و سۆزی خۆی و شیفایش بە بریندارەکانیان ببەخشێت.
هەروەها مەڕجەعیەی باڵا بەپێی بەیاننامەکە داوای کرد کە کۆششەکان هەموو بخرێنە گەڕ بۆ ڕاوەستاندنی ئەم دوژمنکاریە بەردەوامەو هاووڵاتیانی لوبنانی بپارێزرێن و داواشی کرد لە باوەڕداران کە لەهەوڵدابن بۆ کەمکردنەوەی کارەساتەکەیان و دابینکردنی نیازمەندیە مرۆییەکانیان.