بهغدا-INA
وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، ستایشی کارە چۆنایەتییەکانی شانەی هەواڵگری ههڵۆیهكان کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکدا لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، گوێی لە كورتهیهكی مانگانە گرت سەبارەت بە وردەکارییەکانی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی، بە ئامادەبوونی بریکاری وهزارهت و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ناو دەزگاکە، هەروەها بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگاکانیش لە ڕێگەی بازنەی ڤیدیۆیهوه بهشداربوون، ئهم كورتهیه تیشکی خستە سەر ئەو دەستکەوتانەی کە بەدەست هاتوون لە بەدواداچوون بۆ ئەوانەی کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراون و، بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو، و ئەو ڕێوشوێنانەی کە گیراونەتەبەر بۆ کەمکردنەوە یان نەهێشتنی تاوانهكان، هەروەها زانینی نوێترین چالاکییەکان.
وەزیری ناوخۆ ستایشی کارە چۆنایەتییەکانی شانەی هەواڵگری ههڵۆیهكان و ئەو دەستکەوتە پیشەییانەی کرد کە لە زۆرێک لە ئەرکەکانیدا بەدەستیهێناوە. هەروەها وەزیر کۆمەڵێک ڕاسپاردەی ئاراستەکرد کە گرنگترینیان پێشکەشکردنی پاڵپشتی و هاوکارییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، بەهۆی ئەو مەترسییەی کە لەسەر کۆمەڵگا دروستی دەکەن، جەخت لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکان و جێبەجێکردنی گونجاوی پلانە داڕێژراوەکان كردهوه.
هەروەها ڕێنمایی گشتی دەرکرد بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدای پیشەیی ئەفسەران و هاوکارانی، جەختی لەوە کردەوە کە كهمتر خهمی نهكرێت لەو ڕێوشوێنە هەواڵگرییانەی کە گیراونەتەبەر بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات و چڕکردنەوەی هەماهەنگی نێوان هەموو پێکهاتەکان لە دەزگای هەواڵگری.