بهغدا-INA- ویسام مهلا
ئهمڕۆ دووشەممە، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی، نەخشەڕێگایەکی بۆ بەردەوامیی پرۆسهی دارایی کەرتی بانکی عێراق ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە ئەم نەخشەیە بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ باشترکردنی کەرتی بانکی.
عەلاق لە وتارەکەیدا لە میانی مەراسیمی دەستپێکردنی پڕۆژەی نەخشەی بەردەوامیی پرۆسهی دارایی و ڕێنمایی ستانداردەکانی ژینگەیی و کۆمەڵایەتی و ئیدارەی کۆمپانیاکان بۆ بانکەکان، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، وتی: ئەمڕۆ لایەنێکی گرنگ و بنەڕەتی گەشەسەندنی کەرتی بانکی لە عێراقدا دهخهینهروو، وەک زاراوەی ستانداردە ژینگەیی و کۆمەڵایەتی و حوکمڕانی لە سەرەتای دەستپێکردنیەوە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٥ گەشەیەکی پشێوهیی بەخۆیەوە بینیوە، ئاماژەی بەوەشکرد کەگرنگی لایەنە ژینگەییەکان و وەڵامدانەوەی پەیوەست بە گۆڕانی کەشوهەوا هۆکاری سەرەکین کە بزوێنەری پەرەپێدانی ستانداردە ژینگەیی، کۆمەڵایەتی و حوکمڕانییەکانن، پەرەسەندنی گرنگی توخمە بنەڕەتییەکانی دیکە، بەتایبەتی کۆمەڵایەتییەکان دهخرێته سهری.
پاڕێزگاری بانكی ناوهندی گوتی" ئەگەر ئەم ستانداردانە بۆ هەر قەوارەیەکی ئابووری یان کۆمپانیایەک گرنگ بن، سهرهرای چالاکی و ئەرک و بەرهەمەکانی، ئەوا بۆ کەرتی دارایی بابەتێكی ئەوپەڕی گرنگە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو کاریگەرییە بەرچاوەی کە گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی و ژینگەییەکان لەسەر واقیعی ئەم کەرتە هەیانە و ئەوەی کە پێویستی بە بەڕێوەبردنەکەی هەیە بەپێی یاسا ڕێکخراوەییەکان، چاودێریکردن و تەکنیکییەکان بۆ دوورکەوتنەوە لە مەترسییەکان، دڵنیابوونه لە مافەکانی خاوەن پشکەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە چوارچێوەی شەفافیەت و ئاشکراکردندا، و لە سەرووی هەمووشیانەوە بەشداریکردن لە بەدەستهێنانی دارایی سەقامگیری، وەک چۆن کاردانەوەی قەیرانەکان لە ژینگەی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سەقامگیری گشتیدا ڕەنگ دەداتەوە، بهههمان شێوه کاردانەوەی ژینگەیی و کۆمەڵایەتی لە سەقامگیریدا ڕەنگ دەداتەوە.
ههروهها ڕایگەیاند، "خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی نەخشەڕێگایەک بۆ بەردەوامیی پرۆسهی دارایی کەرتی بانکی لە عێراق بۆ ساڵانی ٢٠٢٣ تا ٢٠٢٩ و ستانداردە کۆمەڵایەتی و دامەزراوەییەکان، ئاماژەی بەوەشکرد کەئەم پڕۆژەیە بەشێکە لەو هەوڵە بەردەوامانەی کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق بۆ باشترکردنی کەرتی بانکی لەسەر بنەمای باشترین پراکتیزە نێودەوڵەتییەکان نراوه، هەروەها هاوتهریپبوونه لەگەڵ پێشهاتەکانی پیشەسازی بانکی.
ئهوهشی ڕایگەیاند" بەم ڕاگەیاندنە، بانکی ناوەندی عێراق دەبێتە یەکەمین لە ناوچەکەدا کە ئەم ڕێنماییە جێبەجێ بکات.
عەلاق ستایشی ڕۆڵی شارەزایانی نێودەوڵەتی لە کۆمپانیای دارایی نێودەوڵەتی گروپی بانکی نێودەوڵەتی و بەشداریی کاریگەریان لە ئامادەکردنی نەخشەڕێگا بۆ بەردەوامیی دارایی کەرتی بانکی لە عێراق كرد.
ههروهها سوپاسی هەوڵە بەرهەمدار و بەرزەکانی تیمی کاری بانکی ناوەندی کرد، هەروەها ئەو پاڵپشتییەی کە شانشینی هۆڵەندا لەم چوارچێوەیەدا پێشکەشی کردووە بۆ پاڵنانی بەرەو هاوکاریکردنی عێراق لە جێبەجێکردنی ئەم بەرنامە گرنگ و پێویستانە.
پاڕێزگاری بانکی ناوەندی، عەلی عەلاق، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای دارایی نێودەوڵەتی (IFC) سەبارەت بە (نەخشەڕێگای بەردەوامیی دارایی) واژۆکرد.