به‌غدا-INA
وەزیری بازرگانی ئه‌ثیر داود ئەلغورەیری، په‌رۆشی و نیازی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری سیاسی، ئابووری، بازرگانی و وەبەرهێنان لەگەڵ لایەنی میسری.
وەزارەتی بازرگانی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە" ئه‌ثیر داود ئەلغورەیری، وەزیری بازرگانی، سەرۆکایەتی کۆبونەوەی ئاماده‌كاری ئەندامانی لایەنی عێراقی لە لیژنەی باڵای هاوبەشی عێراق و میسری لە سێیەمین خولی خۆیدا کرد، کە بڕیاره لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا لە بەغدا بەڕێوەدەچێت ئه‌م خوڵه هاوبه‌شه به‌ڕێوه‌بچێت.
لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە دەرئەنجامەکانی خولی پێشووی و کۆبوونەوەکانی لیژنەکە و ڕێکارەکانی یەکلاکردنەوەیان کرا، هەروەها ئەو یاداشتە لێکتێگەیشتنانەی کە لە نێوان هەردوولا واژۆ کران، جگە لە تاوتوێکردنی ڕەشنووسی وەرەقەی کاری عێراقی و ڕێککەوتن لەسەر ئەو بابەتانەی کە تێیدا هاتووە بۆ ئامادەکردنیان لە فۆڕمی کۆتاییدا بە مەبەستی پێشکەشکردنیان لە کاتی گفتوگۆکان لەگەڵ لایەنی میسری بۆ بەرزکردنەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە هەموو ئەو بوارانەی کە ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بەبەرژەوەندی هه‌ردوو وڵاتی برا بكات.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وەزیر ئەلغورەیری دووپاتی کردەوە پەرۆشی و ئاراستەی حکومەت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری سیاسی، ئابووری، بازرگانی و وەبەرهێنان لەگەڵ لایەنی میسری دووپاتكرده‌وه، هه‌روه‌ها ته‌كه‌زی له‌سه‌ر گرنگی جێبه‌جێكردنی ئەوەی لە کۆتا خولەکەکانی پێشوودا ڕێكه‌وتن له‌سه‌ركراوه كرده‌وه له‌پێناو به‌دیهێنانی خواستەکانی هەردوو گەلی عێراقی و میسری دەکات.