بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محهمهد شیاع سودانی جەختیلەوەکردەوەکە زانکۆکانی عێڕاق ئامادەگیان هەیە سوودمەندبن لە هاوکاری لەگەڵ یونیسێف.
نووسیگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە ئەمڕۆڕۆژی دووشەممە سەرۆک وەزیران محهمهد شیاع سودانی پێشوازیکرد لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ منداڵپارێزی یونیسێف کاترین ڕاسل ئەویش لە پەراوێزی بەشداریکردنی بەڕێزیان لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کەلە نیویۆڕک بەڕێوەدەچێت.
ڕوونیشی کردەوەکە لەدیدارەکەدا مافی منداڵ و یاسا نێودەوڵەتیەکانی پەیوەست پێوەی تاووتوێکرا.
هەروەها سەرۆک وەزیران هانی ڕێکخراوەکەی دا کە هاوکاری بکەن لەگەڵ کەرتی تایبەتی عێڕاقی لەبواری پەروەردەو خوێندن و جەختیشی لەوەکردەوەکە زانکۆکانی عێڕاق ئامادەگیان هەیە بۆ سوودوەرگرتن لە هاوکاری یونیسێف لەسەرجەم بوارەکاندا.
لەلایەن خۆشیەوە ڕاسل ڕێزوپێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەم دیدارە لەپێناو واڵاکردنی ڕێچکەکانی کارکردن لەپڕۆسەیەکی هاوبەشبوونی فراوانتر لەنێوان عێڕاق و پڕۆگرامەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و ئامادەگی خۆیشی دەربڕی بۆ سەردانیکردنی عێڕاق، هەروەها وتیشی کە ڕێکخراوەکە تێبینی پەڕەسەندنەکانی بواری خێزان و منداڵی کردووە لە ماوەی دەستبەکاربوونی ئەم حکومەتەی ئێستای عێڕاق.