بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محهمهد شیاع سودانی بانگهێشتی ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی هاوکاری نمرەیی دیمە یەحیا کرد بۆ سەردانیکردنی عێڕاق.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران محهمهد شیاع سودانی پێشوازیکرد لە ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی هاوکاری نمرەیی دیمە یەحیا لەپەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆڕک .
لەدیدارەکەدا سەرۆک وەزیران سوپاسی خۆی ئاڕاستەی دیمە یەحیا کرد بۆ کۆششەکانی لە ئەندامبوونی عێڕاق لە ڕێکخراوەکە.
هەروەهاسودانی ڕوونیکردەوەکە لێژنەیەکی باڵا بۆ گۆڕانی نمرەیی لەعێڕاقدا بەسەرۆکڵیەتی سەرۆک وەزیران پێکهێنراوە بەمەبەستی داڕشتنی ستڕاتیژیەتێکی گشتگیربۆ کاروبارە نمرەییەکان و زیرەکی دەستکرد بەشێوەیەک کە لەگەڵ ئاواتەکانی عێڕاقدا بگونجێت.
لەلایەن خۆشیەوە دیمە یەحیا پێشوازی لە ڕەزامەندی عێڕاق کرد بۆ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکە کە لەداهاتوودا لەم هەنگاوە سوودمەند دەبێت.