بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محهمهد شیاع سودانی جەختیلەوە کردەوەکە ئەزموونی عێڕاق لە پاراستنی کۆمەڵایەتی یەکێکە لەئەزموونە پێشەنگەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران محهمهد شیاع سودانی پێشوازیکرد لە ئەمینداری جێبەجێکاری لێژنەی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە ڕۆژاوای ئاسیا ئەسکوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆڵا عبداللە دەشتی ئەویش لەپەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کەلە نیویۆڕک بەڕێوەدەچێت.
لەدیدارەکەدا پڕۆگرامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبواری پاراستنی کۆمەڵایەتی و دۆسیەی ئاو و گۆڕانی کەشوهەواو هاوکاریەکانی نێوان عێڕاق و ئەسکوا و ئاسایشی سیبڕانی و زیرەکی دەستکرد و گۆڕانی نمرەیی خرانە ڕوو.
سودانی لەدیدارەکەدا کۆششەکانی یوئێنی بەرزنرخاند لەماوەکانی پێشوودا جەختیشی کردەوەسەر ئەزموونی عێڕاق پاراستنی کۆمەڵایەتیدا کە پێشەنگی بەسەر هەوڵەکانی دیکەدا هەیەلەمبوارەدا، لەم پڕۆسەیەدا کۆمەکی دارایی پێشکەش بە هەژاران دەکرێت کە نزیکەی 2٫2 خێزان دەگرێتەوە، هەماهەنگی ڕێکخراوی ئەسکواش بەهەمانشێوە ڕۆڵی گێڕاوە لە کەمکردنەوەی ئاستی هەژاری ، جەختیشی لەوەکردەوەکە حکومەت بوارەکانی گۆڕینی نمرەیی و زیرەکی دەستکرد و سوود وەرگرتن لە ئەزموونەکان پەیڕەوی لێدەکات.
هەروەها سەرۆک وەزیران کێشەی باری مرۆیی لە کەرتی غەززە خستەڕوو کە لەژێرهێرشی زایۆنیزمەکاندایە بەبەردەوامی کە پێویستە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆڵی لەوبوارەدا هەبێت، بەتایبەتی ڕێکخراوی ئەسکوا بۆ یارمەتیدانی فەلەستینیەکان .
لەلایەن خۆشیەوە دەشتی خواستی ڕێکخراوی ئەسکوای خستەڕوو بۆ پێشکەشکردنی شارەزایی خۆی لەسەرجەم بوارەکاندا.