سەرۆک وەزیران جەخت دەکاتەوەسەر پتەوکردنی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لەنێوان عێڕاق وکینیا

سیاسی
  • 23-09-2024, 10:29
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی جەختیکردەوە لەگرنگی بوونی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی نێوان عێڕاق و کینیا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی لە نیویۆرک پێشوازیکرد لە سەرۆک کۆماری کینیا  ولیام ڕوتو لەپەراوێزی بەشداریکردنی بەڕێزیان لە کۆبوونەوەکانی خولی 79 ی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەدیدارەکەدا باسکرا لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و پشتیوانیکردنی ئەوپەیوەندیانە و پەڕەپێدانیان و جگەلەوەش لەدیدارەکەدا بابەتی کرێکارە کینیەکان تاووتوێکرا کەلەعێڕاقدا کاردەکەن.
    هەروەها سودانی ئاماژەی کرد بە بنەماکانی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات کە بۆ چەند دەیەیەک دەگەڕێتەوە، کە پێویستە نوێنەرایەتی دیپلۆماسی پتەوتربکرێت و پەڕەبە هاوبەشی ئابووری بدرێت.
    لەلایەن خۆشیەوە سەرۆکی کینی دەسخۆشی کرد لەوڕۆڵە سەرەکیەی کەعێڕاق دەیگێڕێت لە لەناوچەکەدا ، خواستی وڵاتەکەشی خستەڕوو بۆ بونیادنانی باشترین پەیوەندی لەنێوان هەردوووڵاتدا لەسەرجەم بوارە بازرگانی و ئابووریەکاندا.