بهغدا-INA
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران جەختی لە پابەندبوونی عێراق بە پێوەرەکانی مافی مرۆڤ کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، بەکاتی بەغدا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، لەگەڵ فۆلکلۆر تورک، کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە، ولهکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لهسهر ئەو پێشكهوتنانهی كهلهبواری مافەکانی مرۆڤهوه لە عێراق بهرجهستهبووه كرا.
سودانی جەختی لەوە کردەوە، كهحکومەت پێداچوونەوەی خولیی گشتگیر وەک میکانیزمێکی جەوهەری لە پێشخستنی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤدا دەبینێت، ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراق لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا چوارەمین ڕاپۆرتی خولیی خۆی لە تاوتوێ دەکات، لهدوای ئەوەی لهدوایین کۆبوونەوەی حکومەت دەنگ لەسەردرا.
ههروهها سهرۆك وهزیران جەختی لەسەر پابەندبوونی عێراق بە پێوەرەکانی مافی مرۆڤ كردهوه، بەو پێیەی کە لایەنێکە لە ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و پەیمانی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکان، وستایشی هەوڵەکانی تیمی مافی مرۆڤی کرد کە لە چوارچێوەی ئەرکی یونامی لە عێراق کاردەکات، وئاماژه بهڕێوشوێنه فراوانه جێبەجێکراوكان كرد لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ پاراستنی مافی کەمینەکان و هەموو چین و توێژەکانی گەلی عێراق و پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ قوربانیانی تیرۆر و ڕژێمی دیکتاتۆری.
سەرۆکی ئهنجوومهنی ڕایگەیاند کەعێراق سەرکەوتوو بوو لە دامەزراندنی ئەزموونێکی سەرکەوتوو لە بواری دادپەروەری ئینتقالی، هەروەها حکومەت بە چوارچێوەی یاسایی و جێبەجێکردنی سەرجەم بنەماکانی مافی مرۆڤ، بەپێی دەستووری عێراق و ستانداردە نێودەوڵەتییە پەسەندکراوەکان، ههنگاوی ناوه.
لای خۆیەوە کۆمسیاری باڵا ئاماژەی بەویستی کۆمسیۆن کرد بۆ کردنەوەی نوسینگەی نوێنەرایەتی لە عێراق، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکاری لە بواری پەرەپێدانی توانا و هاریکاری تەکنیکی و ئابووری و کۆمەڵایەتی، هەروەها لە بواری ژینگەدا.