به‌غدا-INA
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پەرۆشی عێراقی بۆ پشتیوانی لە سەقامگیریی یەمەن دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" ئێوارەی دوێنێ، به‌كاتی به‌غدا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پێشوازی له‌ڕەشاد محمد ئەلعەلیمی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سەرۆکایەتی کۆماری یەمەن كرد، لە نیویۆرک لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٧٩هەمین خولیدا.
هه‌روه‌ها لە کۆبوونەوەکەدا ره‌وشی ناوخۆی یه‌مه‌ن و ناوچه‌كه به‌گشتی و دواپێشهاته‌كانی خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه به‌قووڵایی پەیوەندییەكانی مێژوویی و برایەتی کە عێراق و یەمەن پێکەوە کۆدەکەنەوە كرد، وجەختی لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری یەمەن وگرنگی دۆزینەوەی چارەسەرێك لەڕێگەی گفتوگۆی ناوخۆیی و دابینکردنی هەلومەرجی گونجاو بۆ گەلی یەمەنی برا بۆ ئه‌وه‌ی به‌چێژ له خۆشگوزەرانی و گەشەسەندن وه‌ربگرێت كرده‌وه.
لای خۆیەوە ئەلعەلیمی پێشوازی لەکردنەوەی باڵیۆزخانەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد و بە هەنگاوێکی پاڵپشتیی زانی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە برایەتییەکان و پاڵپشتیکردنی هاوبه‌ندی نێوان هەردوو گەلی برا.