حەمادی: شەرار حەیدەر ناوێكە بە هۆی بەهای وەرزشی و رەوشتی و دەستپاكییەوە دووبارە نابێتەوە

وەرزش
  • 22-09-2024, 21:42
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی یانەی وەرزشی كەرخ كەریم حەمادی  یادی خوالێخۆشبوو شەرار حەیدەری كردەوە و جەختی لەوە كردەوە كە نرخەكەی بەرز دەمێنێتەوە لە وەرزشی عێراقدا و ناوێك كە بەهۆی بەها و رەوشت و دەستپاكییەكەیەوە دووبارە نابێتەوە.
    حەمادی لە میانەی مەراسیمی پەردەلادان لە كردنەوەی پەیكەری خوالێخۆشبوو شەرار حەیدەر لە یانەی كەرخ و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) لە وتارێكیدا ڕایگەیاند : ساڵێك بەسەر كۆچی دوایی شەرار حەیدەری نەمردا تێپەڕیوە، وەك ئەوەی كاتژمێر یان خولەكێك بە خێرایی لە ژیانمان تێپەڕیبوو بەهۆی لەدەستدانی هاوڕێ و هاوەڵی رێگام بە درێژایی ئەم ساڵانە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هیوادارین لەئاست ئەو بەرپرسیارێتیە دابین ولەئاست ئەو بەڵێنانەبین كە بە برای كۆچكردوومان شەرار حەیدەر داوە،پێوویستە ئەم متمانە بپارێزین كە بەجێی هێشتووە ودەبێت ئەم یانەیە بپارێزین،بەهەموو ئەو ووردەكاریانەی كە سەرپەرشتی كردوون.
    لەكۆتایی ووتیشی: ناتوانین باسی كاپتن بكەین بەبێ ئەوەی كات تەواو نەبێت، بەڵام ڕۆژێك دێت باسی پەیوەندیی خۆم لەگەڵ پیاوە كۆچكردووەكە و ئەم پیاوە و بەهای باڵای لە وەرزشی عێراق و تۆپی پێی عێراقدا دەكەم،جەختیشی لەوە كردەوە كە شەرار حەیدەر خوالێخۆشبوو ناوێكە كە دووبارە نابێتەوە، و لە ڕاستیدا دووبارە نابێتەوە، لەگەڵ هەموو وردەكارییەكانیدا بە نرخە وەرزشی و رەوشت و پاكیەكەی.