سەرۆك وەزیران دڵنیایی دەداتە شازادەی جێنشینی كوێت لە قووڵایی پەیوەندیی برایەتی نێوان عێراق و كوەیت

سیاسی
  • 22-09-2024, 21:39
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران قووڵایی پەیوەندییە برایەتییەكانی نێوان عێراق و كوەیت بۆ سەباح خالید حەمەد سەباح جێنشینی كوێت پشتڕاستكردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و  وتی : ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی پێشوازیكرد لە شازادەی جێنشینی دەوڵەتی كوێت سەباح خالید  حەمەد سەباح لە نیویۆرك، لە پەراوێزی بەشداریكردنی بەرێزیان لە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە 79هەمین دانیشتنیدا.
    سەرۆك وەزیران جەختی كردەوە  بەگوێرەی بەیاننامەكە  - قووڵایی پەیوەندییە برایەتییەكانی نێوان عێراق و كۆیت، ئەمەش ئەوەیە كە حكومەت لە ڕێبازەكەیدا سەلماندوویەتی، كە بریتییە لە چەسپاندنی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی برا و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هاوكاری لەبوارە جیاجیاكاندا.
    سەرۆك وەزیران جەختی لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ باشتركردنی هاوكارییەكان لەگەڵ كوێت و پەرەپێدانی بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییە دووقۆڵییەكان بەدەستبهێنێت، جەختیكردەوە هەردوولا دەست بە كارەكانی لیژنە تەكنیكییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات دەكەنەوە.