پارێزگاری هەولێر تەواوبوونی ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 22-09-2024, 21:37
  • +A -A

    هەولێر-  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر تەواوبوونی ئامادەكارییەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند، داوای پابەندبوون بە ڕێنماییەكانی حكومەتی خۆجێیی سەبارەت بە هەڵمەتەكانی پروپاگەندە كرد.
    خۆشناو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: ئامادەكارییەكان لە پارێزگاكە تەواو بووە بە پشتبەستن بەو ڕێنمایانەی كە لەلایەن كۆمسیۆنەوە دەرچووە و ئامادەكارییەكان لە پارێزگا كراوە و سەرجەم سەرپێچیەكان لەهەڵمەتە پڕوپاگەندەییەكانی دەنگدەران و لایەنەكان بە شێوەیەكی یاسایی مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت و هەموو لایەنەكان و كاندیدەكان دەبێت پابەندبن پێیەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پێویستە سەرجەم لایەنەكان و كاندیدەكان پابەندی ئەو ڕێنماییانە بن كە لەلایەن پارێزگارەوە دەردەچێت سەبارەت بە بانگەشەی پڕوپاگەندە بۆ كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ئاماژەی بەوەشكرد لیژنەی ئەمنی لە پارێزگاكە بە یەكسانی مامەڵە لەگەڵ سەرجەم كاندید و لایەنەكان دەكات.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هیوادارم هەڵمەتە پڕوپاگەندەییەكان بە شێوەیەكی ئاسایی بەردەوام بن، جەختیشیكردەوە ڕێگریكردن لە دانانی پۆستەری پڕوپاگەندەیی  لایەنەكان و كاندیدەكان لەسەر ژمارەی ئۆتۆمبێلەكان، تێكنەدانی سەقامگیری شارەكە، و پابەندبوون بە ڕێنماییەكان بۆ پڕوپاگەندە بانگەشەی هەڵبژاردنەكان، ئاماژەی بەوەشكرد بەدواداچوونمان بۆ پرسی وەرگرتنی كارتی دەنگدەر كرد و هیچ سكاڵایەك نییە، بەڵام پێشبینی دەكەین كێبڕكێ لە هەڵمەتە ڕیكلامییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو گەرم بێت.