ڕاوێژكارێكی حكومەت: دەستپێكردنی جێبەجێكردنی پڕۆژەی نەخۆشخانەی شەنگال دووپاتكردنەوەی جددی حكومەتە لە جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی

ناوخۆ
  • 22-09-2024, 21:08
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە خەڵەف شنگالی ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئێزیدییەكان، پشتڕاستی كردەوە كە دەستپێكردنی جێبەجێكردنی پڕۆژەی نەخۆشخانەی شنگال، كە ئەمڕۆ بەردی بناغەی بۆ دانرا، دووپاتكردنەوەی جددیەتی حكومەتە لە جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی.
    شنگالی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بەردی بناغەی نەخۆشخانەی گشتی شنگال دانرا كە توانای 100 قەرەوێڵەی هەیە، و دەبێتە یەكەم نەخۆشخانە كە دوای ڕووداوەكانی ساڵی 2014 جێبەجێبكرێت، ئاماژەی بەوەشكرد : قەزاكە یەك نەخۆشخانەی تێدابوو و لە كاتی هێرشی چەتە تیرۆریستییەكانی داعش بۆ سەری وێران كرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : نەخۆشخانە نوێیەكە یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی قەزاكە و خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەش بە خەڵكەكەی دەكات و هاوكات بەشدار دەبێت لە ڕەخساندنی هەلی كار، ئاماژەی بەوەشكرد پەیوەندییەكان سەبارەت بە نەخۆشخانەكە لە ساڵی 2011ەوە تەواو بووە، بەڵام پارەی پێویست تەرخان نەكرا جگە لە سەردەمی حكومەتی ئێستا.
    ئاشكراشی كرد : سەرۆك وەزیران لە سەردانەكەیدا بۆ قەزاكە لەخۆگرتنی چەند پڕۆژەیەكی ڕاگەیاند، لەوانە دوو نەخۆشخانە، كە یەكەمیان نەخۆشخانەی شنگالە بە 100 قەرەوێڵە و دووەمیان بە توانای 50 قەرەوێڵە، هەروەها پڕۆژەی دیكەش لەوانە پڕۆژەی ئاوی شنگالی گەورەی ڕەبیعە بعاج ی گەورە بە یەكێك لە گرنگترین پڕۆژە ستراتیژییەكان دادەنرێت و چەندین پڕۆژەی دیكەش.
    ڕاشیگەیاند : دانانی بەردی بناغەی نەخۆشخانەی شنگال پەیامێكە بۆ خەڵك كە حكومەت جدییە لە جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی و كۆتاییهێنان بەو بەربەست و كەڵەكەبوونانەی كە زیاتر لە 10 ساڵە بەردەوامن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پرۆژەی نەخۆشخانەكە هەنگاوێكە بەرەو ئاراستەیەكی دروست لە كەرتی تەندروستی و باقی كەرتەكاندا، ئاماژەی بەوەشكرد بەپێی ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران، بەردەوامین لە بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیانەی پەیوەستن بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە و كاركردن لەسەر تەواوكردن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و هەموو ئەو شتانەی كە بەشدارن لە گەڕانەوەی ژیان و قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتیان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆیان لە شنگال.