بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پشتگیریی بۆ وەبەرهێنانەكان دووپاتكردەوە كە ئامانجی هەمەچەشنكردنی ئابوورییە دوور لە نەوت، لەگەڵ گرنگیدان بە ڕۆڵی كەرتی تایبەت لە ڕەخساندنی هەلی كار، داوای بەهێزكردنی هاوكاری نێودەوڵەتی لە بوارەكانی ئاسایشی ووشكانی، ئاسایشی دەریایی و سیبرانی و بۆشایی ئاسمان بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی گشتگیر.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : سەرۆك وەزیران بەشداری لە لوتكەی دوارۆژكرد، كە لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە 79هەمین كۆبوونەوەكەدا لە نیویۆرك بەڕێوەچوو.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئامانجی لوتكەكە بەرزكردنەوەی هاوكارییە لەسەر ئاستەنگە بنەڕەتییەكان و پڕكردنەوەی بۆشاییەكان لە حوكمڕانی جیهانیدا، دووپاتكردنەوەی پابەندبوونەكانی ئێستا بە ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوام (ئامانجی جیهانی) و میساقی نەتەوە یەكگرتووەكان، و دانانی بناغەكانی هاوكاری جیهانی كاریگەرتر كە بتوانێت مامەڵەكردن لەگەڵ تەحەددیاتی ئەمڕۆ و ئەوەی كە ڕەنگە بێتە ئاراوە لە هەڕەشەی نوێ لە داهاتوودا سەرهەڵدەدات.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆك وەزیران وتارەكەی عێراقی لە لوتكەكەدا پێشكەشكرد، لەو ماوەیەدا جەختی لە بەدواداچوونی هەنگاوی جددی بەرەو گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام و وەڵامدانەوەی كاریگەرانە بۆ ئامانجەكانی پلانی گەشەپێدانی نیشتمانی (2024-2028)، بە پەسەندكردنی چاكسازیی ستراتیژی هەمەلایەنە.
ئەمانە گرینگترین خاڵەكانی وتارەكەی سەرۆك وەزیرانن لە لوتكەی داهاتوودا:
• كاردەكەین بۆ پێشخستنی چاكسازی ئابووری و باشتركردنی بارودۆخی لاوازترین گروپەكان.
• ستراتیژیەتێكمان گرتەبەر كە گروپە لاوازەكان لەڕووی دادپەروەری كۆمەڵایەتی و بنیاتنانی تواناكانی سەرچاوە مرۆییەكان لە ڕێگەی پەرەپێدانی پەروەردە و تەندروستی و گرنگیدان بە گەنجان و ژنان پێشدەخات.
• پابەندین بە دامەزراندنی چەمكەكانی دادپەروەری كەشوهەوا، بەتایبەتی لە بەرەنگاربوونەوەی وشكەساڵی و بیابانبوون و دڵنیابوون لە بەردەوامیی سەرچاوەكانی ئاو و ئاسایشی خۆراك.
• چارەسەركردنی ئاستەنگەكانی كەشوهەوا پێویستی بە هاوكاری نێودەوڵەتی كاریگەر هەیە لە چوارچێوەی ڕێككەوتننامەی چوارچێوەی نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێككەوتنی پاریس.
• جەخت لەسەر پێویستی پێدانی ئەولەویەت بە عێراق دەكەینەوە لە بواری دارایی كەشوهەوادا. بەهۆی ئەوەی یەكێك بووین لەو وڵاتانەی كە زۆرترین زیانیان بەركەوتووە، دەستمان كردووە بە جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی كە لە بەڵگەنامەی بەشدارییە نیشتمانییەكاندا هاتووە.
• پاڵپشتی ئەو وەبەرهێنانانە دەكەین كە ئامانجیان هەمەچەشنكردنی ئابوورییە دوور لە نەوت، لەگەڵ گرنگیدانمان بە ڕۆڵی كەرتی تایبەت لە دابینكردنی هەلی كار.
• گەشەپێدانی بەردەوام پێویستی بە وەبەرهێنانی گەورە مەبەستە، ئێمەش حەز دەكەین هاندان پێشكەش بە كەرتی تایبەت بكەین و وەبەرهێنان لە پڕۆژەكانی وزەی نوێبووەوەدا بكەین.
•پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانمان لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەكتر و بەرژەوەندی هاوبەش، و پابەندبوون بە پرەنسیپی ڕێگەنەدان بە بەكارهێنانی زەوییەكانمان بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دیكە.
• پشتیوانی هەموو هەوڵەكان دەكەین بۆ پێشخستنی مافەكانی مرۆڤ و بەشداریكردنی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە گەیشتن بە ئامانجەكانی گەشەپێدان.
• گەیشتن بە ئاشتی پێویستی بە هەوڵێكی هاوبەشی نێودەوڵەتی هەیە و دیپلۆماسی و دیالۆگ كلیلی گەیشتن بە سەقامگیرییە.
• داوای بەهێزكردنی هاوكاری نێودەوڵەتی دەكەین لە بوارەكانی ئاسایشی وشكانی، دەریایی، ئەلیكترۆنی، و بۆشایی ئاسمان، بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی هەمەلایەنە.
• زانست و تەكنەلۆژیا بنەمای گەشەپێدانی بەردەوامن، و ئێمە كاردەكەین بۆ ئەوەی بچینە ئابووری دیجیتاڵی و دابینكردنی بنكەیەكی زانیاری یەكگرتوو بۆ پشتگیریكردن لە بڕیاردان.
• هەوڵدەدەین هاوكاری نێودەوڵەتی لەبواری گواستنەوەی تەكنەلۆجیا و بنیاتنانی توانادا بەرز بكەینەوە، هاوكات پاڵپشتی داهێنەرانی عێراقی دەكەین لە هەموو مەكۆیەكدا.
• هانی توێژینەوەی زانستی دەدەین لە بواری تەكنەلۆجیای نەوت و غازی پاك، هەروەها كاردەكەین بۆ بەرزكردنەوەی خوێندنی تەكنیكی بۆ ئەوەی ئەو لێهاتووییانەی كە پێویستن بۆ بازاڕی كاری مۆدێرن بۆ گەنجان.
• بەهێزكردنی هاوكاری نێودەوڵەتی زۆر گرنگە بۆ ئەوەی وڵاتان دەستیان بە ئامراز و توانا پێویستەكان بگات؛ بۆ بەكارهێنانی زیرەكی دەستكرد بە شێوەیەكی بەرپرسیارانە و ئەخلاقی.
• جەخت لەسەر گرنگی گرتنەبەری ستراتیژی ڕوون دەكەینەوە بۆ بەكارهێنانی زیرەكی دەستكرد بە شێوەیەكی سەلامەت و بەرپرسیارانە بۆ خزمەتكردنی مرۆڤایەتی.
• هەوڵدەدەین ژینگەیەكی پاڵپشت بۆ گەنجان دابین بكەین لەڕێگەی ئەنجامدانی وۆرك شۆپ بۆ بەرزكردنەوەی ڕۆڵیان لە گەشەپێدان.
• ئێمە حەز دەكەین دەرفەتی پەروەردەیی پێشكەوتوو و بەرنامەی ڕاهێنان دابین بكەین، هەروەها هاوكاری نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین بۆ پەرەپێدانی پێوەرەكان بۆ پێوانەكردنی گەشەسەندنی گەنجان.
• داوای چاكسازی لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان دەكەین بۆ بەرزكردنەوەی نوێنەرایەتی و توانایان بۆ چارەسەركردنی ئاستەنگە جیهانییەكان.
• پابەندین بە حوكمڕانی كەرتی گشتی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم گەشەی كەرتی تایبەت، و گرنگیدان بە خێراكردنی گۆڕانكاری دیجیتاڵی و چالاككردنی یاساكان بۆ لێپرسینەوە لە سەرپێچیكاران.
• عێراق پابەندە بە كاركردن لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری هاوبەش، هاوكاریی ئێمەش بەشدار دەبێت لە بنیاتنانی ئایندەیەكی باشتر و بەردەوامتر بۆ هەمووان.
•جەخت لەسەر پێویستی كۆتایی هێنان بە دەستدرێژییە بەردەوامەكان بۆ سەر غەززە و لوبنان دەكەینەوە، هەروەها كاركردن بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە و جیهاندا.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست