كوێت.. زیندانیكردنی سەرۆك و ئەمینداری گشتی یەكێتی تۆپی پێ

وەرزش
  • 22-09-2024, 17:10
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە داواكاری گشتی كوێت فەرمانی زیندانیكردنی سەرۆكی دەستلەكاركێشاوەی یەكێتی تۆپی پێ، هایف دیحانی و جێگرەكەی ئەحمەد عەقلە و سكرتێری گشتی سەڵاح جناعی (21) ڕۆژ لەسەر ئەستۆی دۆسیەی ئەمنی دەوڵەت بە زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەكانی وڵات و پەخشكردنی هەواڵی ناڕاست لە پاشخانی ڕووداوەكانی یارییەكەی كوێت و عێراق.
    ماڵپەڕی مەجلیسی كوێتی لەسەكۆی (X) هەواڵیدا بڵاویكردەوە كە دادگای گشتی كوێت فەرمانی زیندانیكردنی سەرۆكی دەستلەكاركێشاوەی یەكێتی تۆپی پێ و هایف دیحانی و ئەحمەد عەقلە جێگرەكەی و سەڵاح جناعی ئەمینداری گشتی بە (21) ڕۆژ  دەكرد،لەسەر ئەستۆی دۆسیەی ئەمنی دەوڵەت لەڕێگەی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەكانی وڵات و پەخشكردنی هەواڵی درۆ لەبەر ڕۆشنایی ڕووداوەكانی یارییەكەی كوێت و عێراق.
     جێگای سەرنجە یاریی نێوان عێراق و كوێت كە لە دەیەمی ئەم مانگە بۆ پاڵاوتنەكانی كۆتایی مۆندیال (2026) كە لە وڵاتی كوێت بەڕێوەچوو، بە یەكسانبوونێكی بێ گۆڵ لە نێوان هەردوو هەڵبژاردە كۆتایی هات.