ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیران: حکومەت 8 هەنگاوی ناوە بۆ باشترکردنی کەرتی تەکنەلۆجیا لەعێراق

ناوخۆ
  • 22-09-2024, 16:54
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ یەک شەممە،لە میانی وتارێکیدا لە میانی کردنەوەی پێشانگا و کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تەکنەلۆجیای زانیاری و پەیوەندییەکانی عێراق (ITEX)، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو"ساڵح ماهود"ڕاوێژکاری سەرۆك وەزیران بۆ کاروباری بانکی،جەختی لە گرنگی هاوکاری نێوان کەرتی گشتی و تایبەت بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی تەکنەلۆژی لە عێراق کردەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی عێراق 8 هەنگاوی ستراتیژی ناوە بۆ باشترکردنی ئەو تەکنەلۆجیایە لە وڵاتدا،جەختیشی لەوە کردەوە کە هەوڵی جددی لەلایەن حکومەتەوە هەیە بۆ ئامادەکردنی سەرکردە لە بواری داهێنانی دیجیتاڵی.
    ووتیشی:- کۆنفرانسەکە دەرفەتێکە بۆ هاوکاری نێوان کەرتی گشتی و تایبەت، کە ئەمەش هاندەرێك دەبێت  بۆ دامەزراندنی کۆمپانیا ستراتیژی کە بەشدار دەبێت لە پەرەپێدانی ژێرخانی تەکنەلۆژیای بەهێز.
    ڕاشیگەیاند : کە ڕێکخستن و چالاککردنی ئەم جۆرە کۆنفرانسانە پێویستییەکی بەپەلەیە، بەو پێیەی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی گرنگی ئەم بۆنەیە دەکات کە دەرفەتێکی گونجاوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاڵوگۆڕی ئەزموون و بیرۆکەکان،بۆ گەیشتن بە گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی بەردەوام بۆ عێراقیەکان، ئەمەش شوێنی عێراق بەهێزتر دەکات وەک وڵاتێکی پێشەنگ لە بواری داهێنانی دیجیتاڵیدا.
    هەروەك ووتیشی: گۆڕانکاری دیجیتاڵی لەم ساڵانەی دواییدا بووەتە پێویستییەکی حەتمی لە بوارە حکومییەکان و کەرتی تایبەت و تەنانەت لە ژیانی ڕۆژانەماندا.
     ئاماژەی بەوەشدا : ئەم کۆنفرانسە لە کاتێکی گرنگدایە ، کە  حکومەتی عێراق هەوڵدەدات دیدگایەکی ڕوون بەدەستبهێنێت سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بۆ باشترکردنی کوالیتی خزمەتگوزارییەکان و بەرزکردنەوەی شەفافیەت و بەشداریکردنی کۆمەڵگا لەو پرۆسەیەدا.
    روونیشیکردەوە :- کە حکومەتی ئێستای عێراق، لە سەرەتای  ساڵی 2022، کاری کردووە بۆ پەرەپێدانی کەرتی تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندی،بە هەماهەنگی لەگەڵ کەرتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان، هەروەک حکومەت چەند هەنگاوێکی گرینگی ناوە لەوانە ( دابنکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ وەبەر هێنەران لەبواره تەکنەلۆجیا، و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بۆ خێراترکردنی ئینتەرنێت و فراوانکردن و بەهێزکردنی تۆڕەکان، پاڵپشتی لە پرۆژە تازەکان لە ڕێگایی بانکی بۆ کە پشتگیریە دارییەکە ئەو بوارەش دەگرێتەوە، هەروەها هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت بۆ خێراکردنی گەشەپێدانی تەکنەلۆجیا و پشتگیری لە گۆرانکاری دیجیتاڵی و پرۆگرامی داهێنان و پشتگیری لە گەنجان پیشەگەرەکان و هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا جیهانیەکان بۆ هێنانی شارەزیانی بواری تەکنەلۆجیای نوێ بۆ عێراق).