لەناوبردنی سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر لە بەغدا و بابل

ئەمنی
  • 22-09-2024, 16:45
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی بەرگری/بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش، لەناوبردنی  3 بازرگانی مادەی هۆشبەری لە بەغدا و بابل ڕاگەیاند، كە ژنێكیان تێدایە.
    وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە :  بە ڕێنمایی و سەرپەرشتی وەزیری بەرگری سابت عەباسی، لە چوارچێوەی بەردەوامی جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنە چۆنایەتییەكان بۆ قارەمانانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا توانیان لەناوبردنی تاوانبارێكی ئافرەت لەڕێگەی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە و بەفرۆشتنی منداڵ و كچەوە  لە بەغدا،بەپێی بڕگەكانی مادەی (5/یەكەم لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ)، و ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیراوەتە بەر و ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كران.
    ئاماژەی بەوەشكرد : مەفرەزەكانی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بابل توانیان دوو بازرگان و بازرگانی مادەی هۆشبەر بە دەستی سوور لە پارێزگای بابل دەستگیربكەن، دەستگیركردنەكە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری دروست و بەگوێرەی دوو فەرمانی دەستگیركردن بووە كە لە دژیان دەركراون (28 ماددەی هۆشبەر).
    لەكۆتایی ووتیشی : وەزارەتی بەرگری بەڵێن بە گەلی عێراق دەدات كە دەبێتە دیواری سەلامەت بۆ پاراستنی نیشتمان و بەرەنگاربوونەوەی باندەكانی تاوانی ڕێكخراو و بەڵای ماددە هۆشبەرەكان.