بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی گواستنەوە تەواوبوونی ئەو بەشەی ڕاگەیاند کە تونێلی ژێر دەریایی لە بەندەری گەورەی فاو بەبەشەکانی تردەبەستێتەوە.
فەرحان فرتوسی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بۆ بەندەرەکانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : کۆمپانیای جێبەجێکردنی پرۆژەی بەندەری فاو کاری ژێرخانی بۆ ژێر ئاوەکەی تەواو کردووە کە بەشە ژێرئاوەکەی لە تونێلەکە پێکدێت،هەروەها تەواو ڕووپۆشکراوە بە کەرەستەی پارێزەر" کە "هەموو پێداویستییەکانی تەواو بووە.
ئاماژەی بەوەشداوە :- کە کۆمپانیای جێبەجێکار لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا ئامادەکاری دەکات بۆ کردنەوەی ڕەیڕەوە ئاویەکە.
ڕوونیشی کردەوە :- کە پڕۆژەی تونێلی ژێرئاوی (بەسرە) یەکێکە لە پڕۆژە زەبەلاحەکان، هەروەها یەکێکە لە پڕۆژەکانی بەندەری گەورەی فاو تونێلەکە لەژێر کەناڵی کەشتیوانی خور زوبەیر تێدەپەڕێت کە درێژییەکەی (2.4) کم، و شاری ئوم قەسر و شاری فاو بەیەکەوە دەبەستێتەوە، و بە پەیوەندی نێوان بەندەری فاو و کەناڵی گەشەپێدانی عێراق دادەنرێت، کە ڕۆژهەڵات بە ڕۆژئاوا دەبەستێتەوە، و گرنگییەکی زۆری هەیە لە خزمەتکردنی گواستنەوەی جیهانیدا.