بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی گواستنەوە ڕایگەیاند کە بوومەلەرزەیەک لە نزیک سنووری عێراق و ئێران تۆمارکراو.
وەزارەتی گواستنەوە لە بەیاننامەیەکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە،لە نزیک سنووری عێراق و ئێران بومەلەرزیەک تۆمارکراوە.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- بومەلەرزەکە نزیکەی 25 کیلۆمەتر لە سنووری عێراق و ئێرانەوە دوورە،و گوڕی بوومەلەرزەکە 3.9 پلەیە و لەلایەن هاووڵاتیانی دانیشتووی نزیک سنوورەکەوە هەستی پێنەکراوە.