بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،لە ئەنجامی بۆردوومانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر گەڕەکێکی باشووری بەیرووت، ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی "نیڤین سموری " پەیامنێری کەناڵی عێراقیە شەهید بوون .
پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی پێی ڕایگەیاندین :- ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی "نیڤین سمۆری" پەیامنێری کەناڵی عێراقی،لە ئەنجامی بۆردوومانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گەڕەکێکی باشووری بەیرووت شەهید بوون.
هەینی ڕابردوو،میدیاکانی لوبنان ڕایانگەیاند:- کە لە ئەنجامی هێرشی شەڕانگێزی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەی قائیم لە باشووری بەیروت، 8 شەهید و 59 برینداری لێکەوتەوە.