بەغدا-INA
ئەمرۆ یەکشەممە،ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاند : کە لە هەمواری یاسای باری کەسی، باس لە بڕگە وردەکانی پەیوەست بە باری خێزانی نەکراوە.
ئەنجوومەنی باڵایی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەنجوومەنی باڵای دادوەری میوانداری کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ تاوتوێکردنی ڕەشنووسی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی ژمارە (188)ی ساڵی 1959ی هەموارکراو،کە لە کۆبوونەوەکەدا کە بەئامادەبوونی جێگرانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی دادگا تەمیزی و ئەندامانی ئەنجومەن پێداچوونەوە بە مادەکانی ڕەشنووسی یاسای پێشوودا کرا، دەرکەوت ئەو قسەو باسانەی کە لە بارەی ڕەشنووسی هەموارکردنەکە باسکراوە و بە هەڵە لێکدانەوەی بۆ کراوە وەك (هاوسەرگیری منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی،و لێ سەندنەوەی سەرپەرشتیکردنی منداڵ لە دایک،و بێبەشکردنی ژنەکە لە نەفەقە و بێبەشکردنی کچەکە لە میرات و خانووبەرە) کە نادروستن و پێچەوانەی ڕاستییەکانە و ئامانجی ئەم هەموارکردنە ڕوونە کە بنەمای بیرۆکەی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسیە، لەسەر دەقی مادەی (41)ی دەستووری کۆماری عێراقی ساڵی 2005، کە تێیدا هاتووە (عێراقییەکان ئازادن لە پابەندبوون بە مەرجەکانیان بەپێی ئایین و بیروباوەڕ،یان هەڵبژاردنیان،ئەمە بە یاسا ڕێکدەخرێت بۆیە ئەو پرسەی پەیوەندی بە باری کەسییەوە هەیە کە هەڵبژاردنێکە بۆ کەسەکە، بەپێی یاسایەکە کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەرچووە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە :- سەرچاوەی پڕۆژە پێشنیارکراوی یاساکە باسی ئەو بڕگە وردانەی نەکردووە کە پەیوەندییان بە بارودۆخی خێزانییەوە هەیە، وەک هاوسەرگیری و جیابوونەوە و سەرپەرشتیکردن و نەفەقە و بابەتی دیکەی پەیوەست بە لایەنە یاسایی و فیقهییەکان. بەڵکو ئاماژەی بەو بابەتانەداوە:- کە یاسای بڕیارەکانی شەرعی،کە دواتر لەلایەن ئەنجومەنی زانستییەوە لە دیوانی وەقفی شیعی و ئەنجومەنی زانستی و فەتوای وەقفی سوننە،بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئامادە دەکرێت و پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت بۆ پەسەندکردنی لە ماوەی (6) شەش مانگ لە بەرواری چوونە بواری جێبەجێکردنی ئەم یاسایەوە.