بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"شاخەوان عەبدوڵڵا" جێگری سەرۆکی پەرلەمان،دووپاتیکردەوە کە پەرلەمان وەک دامەزراوەیەکی یاسادانان پشتگیری لە پەرەپێدانی پرۆسەی زانست دەکات.
"شاخەوان عەبدوڵڵا " لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- بە شانازییەکی زۆرەوە پیرۆزبایی لە قوتابیان خوێندکاران و ستافی پەروەردەییمان لە سەرجەم پارێزگاکان دەکەین بە بۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن و هیوای سەرکەوتن بۆ وەرزی خوێندنی ساڵی (2024-2025) دەخوازین.
هەروەك جەختیش لە بەدواداچوون بۆ خواستەکانی پرۆسەی پەروەردە دەکەینەوە وەک دامەزراوەیەکی یاسادانان و پەرۆشی بۆ پاڵپشت و پەرەپێدانی پڕۆسەی زانست.
شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامی هاوکاری نێوان وەزارەتەکان و لیژنەکانی پەرلەمان بۆ دروستکردنی کەش و هەوایەکی لەبار بۆ دابینکردنی پێداویستی و ئامرازەکانی پەروەردە و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکان کردەوە ، بۆ ئەوەی بتوانن گەشتە زانستیەکەیان بەرەو پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوام تەواو بکەن.