بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە "حسێن عەلاوی" ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران،دووپاتی کردەوە کە "محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران،سەرۆکایەتی وەفدی عێراق دەکات بۆ کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ تاوتوێکردنی پێوەرەکانی گەشەپێدانی بەردەوام و سەرکردایەتی دیپلۆماسی کە دەبێتە هۆی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ تەواو بوونی ئەرکەکانی یونامی لە عێراق،هەروەك سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ستراتیژی پەرەپێدانی عێراق دەخاتە ڕوو.
"حسێن عەلاوی" ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: عێراق بەرنامەیەکی دیپلۆماسی بەرهەمدار دەگرێتەبەر بە ئامانجی بەردەوامبوونی هاوکاری نێودەوڵەتی لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەلایەك و ،هەروەها پرۆسەی گۆرانکاری بۆ کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی یونامی و بەردەوامی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسەکانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لەلایەکی ترەوە.هەروەها بەشداری سەرۆک وەزیران بۆ ئەم سەردانە ، دەبێتە گەیاندنی پەیامی عێراق لە ڕێگای سەکۆیەکی جیهانی لە پەیوەندی نێوان حکومەتی عێراق لەگەڵ جیهان و سیستەمی نێودەوڵەتی بۆ قسەکردن لەسەر پێشکەوتن لە کەرتەکانی کار و کۆمەڵگا و دەوڵەتدا.
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران ئاماژە بەوەشدەکات کە : ڕێگای گەشەپێدان و ڕاگەیاندنی پلانی پێنج ساڵە و کارکردن بۆ گونجاندن لەگەڵ گۆرانی کەشوهەوا و ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گەرمبوونی جیهان،هەروەها ڕاگەیاندنی دەستپێشخەریی کۆتاییهێنان بە سووتانی گاز،کە حکومەت 23 مانگ لەمەوبەر بە کاری جددی و گەورە دەستی پێکرد، بووە هۆی بەدەستهێنانی ئیرادەی بەرز لە کەرتەکانی نەوت و گاز و وزەی نوێبووەوە بۆ ئەوەی عێراق بەرەو ئاسۆیەکی نوێ هەنگاو بنێت.
لەدرێژەی قسەکانیدا "حسێن عەلاوی" دەڵێت :- حکومەت کاردەکات بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی وەبەرهێنانی غازی سووتاو لە نێوان 69% بۆ 75%، وەک بەرهەمهێنانی ڕاستەقینەی غازی پەیوەندیدار،کە دووبارە بەرهەمدەهێنرێتەوە بۆ ئەوەی عێراق لەنێو پێنج وڵاتی بەرهەمهێنەری غازدا بێت لە جیهاندا،و جولانەوەکەشی بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی وزە و بەرزکردنەوەی ژینگەی کاری پیشەسازی و پیشەسازی وابەستە بە غازەوە کە لەسەر ئاستی نیشتمانی بەردەوامە بۆ بەدەستهێنانی خۆبژێوی.
ڕوونیشیکردەوە:- کە عێراق ئامانجی وەبەرهێنانە لە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە پەرەپێدانی پیشەسازی پاڵاوتن بۆ کەمکردنەوەی هاوردە و زیادکردنی بەرهەمی کارا و ژینگەدۆستی بەئاستی بەرز لەڕێگەی وەبەرهێنانی گەورە لە پاڵاوگەکانی پارێزگای بەسرە و پارێزگاکانی تر بۆ بەرزکردنەوەی بەکارهێنانی سامانی نیشتمانی،زیادکردنی داهات بودجەی فیدراڵ و بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی لە عێراق.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست