بەغدا-INA
ئەمرۆ یەکشەممە"لەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار، پابەندبوونی عێراقی بە بەهێزکردنی هاریکاری نێودەوڵەتی بۆ گەیشتن بە ژینگەیەکی تەندروست دووپاتکردەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش وهەوا پێویستی بە هەوڵی دەستەجەمعی و هاوبەش و نێودەوڵەتی هەیە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- سەرۆک کۆماری کۆمار لە میانی چالاکییەکانی یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانیان لەسەر ئاسایشی تەندروستی لە عێراق،ڕایگەیاند:- کە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەتەنها تەحەداتێکی گەورەی ژینگەیی نی یە، بەڵکو ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئاسایشی تەندروستی گەلەکەمان و سەقامگیری وڵات و کۆمەڵگاکان هەیە،کە "تێکچوونی ژینگە، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو دەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و زیادبوونی فشار لەسەر چاودێری تەندروستی و سیستەمی بەرێوەبەردن و ژیان و هەڕەشە لە ئاسایشی خۆراک و ئاو دەکات.
سەرۆک کۆمار ڕاشیگەیاند : کە عێراق لەسەر ئاستی حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان پابەندە بە هاوکاریکردن لەگەڵ هاوبەشەکانی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بۆ گەڕان بەدوای چارەسەری بەردەوام و کاریگەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
سەرۆک "لەتیف ڕەشید" جەختیشی کردەوە کە سەرکەوتن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا پێویستی بە هەوڵی بەکۆمەڵ و هاوبەش و نێودەوڵەتی هەیە، لەسەر بنەمای زانست و داهێنان، و سوودوەرگرتن لە شارەزایی جیهانی.
ووتیشی :- کۆنفرانسی گۆرانی کەش وهەوای پاریس ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە ئاراستەکردنی هەوڵە جیهانییەکان بەرەو داهاتوویەکی کەم کاربۆن، بەو پێیەی ئەم ڕێککەوتنە چوارچێوەیەکی هەمیشەیی دابین دەکات کە هانی وڵاتان دەدات بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی و پێکەوە کاربکەن بۆ گونجاندن لەگەڵ کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
هەروەک سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەسەر پابەندبوونی عێراق بە هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان و کارکردن بۆ کاراکردنی ڕاسپاردەکانی ڕێککەوتنی پاریس بۆ گەیشتن بە بەردەوامیی ژینگەیی و تەندروستی،هاوکات پشتیوانی تەواوی سەرۆکایەتی کۆماری بۆ ئەم کۆنفرانسە دەربڕی.
لەکۆتاییدا وتەکەیدا سەرۆک کۆمار وتی: بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕوانی ئەو ئەنجام و ڕاسپاردانە دەکەم کە لە دانیشتنەکانی ئەم کۆنفرانسە دەردەچن،هەروەك هیوادارین رۆڵی هەبێت لە بنیاتنانی سیاسەتی یەکگرتووی تەندروستی و ژینگەیی کە ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکەدا بەرزبکاتەوە.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست