بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای پێنج ساڵ زیندانی سەپاند بەسەر دوو تاوانباردا،بەهۆی بەلاڕێدابردن و هەڵخەڵەتاندنی سکاڵاکار بەمەبەستی دامەزراندنی خۆی و کچەکەی لە بەرامبەر بڕە پارەیەک.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تێیدا هاتووە:- ئەو دوو تاوانبارە بڕە پارەیەکیان لە سکاڵاکار وەرگرتووە لە بەرامبەر دامەزراندنی سکاڵاکار و کچەکەی لە یەکێک لە وەزارەتەکانی دەوڵەت بەبەڵێن و درۆ و ساختەکاری وبەکارهینانی فێڵ و لەخشتەبردنیان.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی 456/1/A و B و بە ئاماژەدان بە مادەکانی 47 و 48 و 49ی یاسای سزادانی ژمارە 111ی ساڵی 1969 دەرچووە.