بەغدا-INA
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ساڵی نوێی خوێندن دەستیپێکرد و قوتابخانەکانی عێراق لە سەرجەم پارێزگاکان لە یەکەم ڕۆژی ساڵدا پێشوازییان لە قوتابیان و خوێندکارەکان کرد.
پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی ڕایگەیاندین:- لەماوەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن بۆ ساڵی 2024-2025 بە ملیۆنان خوێندکار لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق ناویان لە قوتابخانەکانیان تۆمارکردووە.
پێشتر وەزارەتی پەروەردە وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریکردبوو ، کە ڕۆژی یەکشەممە 22ی ئەیلولی 2024 بوو واتا ئەمرۆ.
هەروەك ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 13 ملیۆن قوتابی و خوێندکار لە سەرتاسەری عێراق پەیوەندیان بە قوتابخانەکانیانەوە کردوە.
پەیوەست بەهەمان پرس، ئەمڕۆ یەکشەممە "ئیبراهیم نامس جبوری" وەزیری پەروەردە،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- لەگەڵ خۆرهەڵاتنی بیست و دووی مانگی ئەیلول، پیرۆزباییەکی گەرم و دڵسۆزانەتان لێ دەکەم و تێیدا خوازیاری نوێ بونەوەی وزەی ئەرێنی و ئیرادەین بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانتان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "جبوری"داوای لە مامۆستایان دەکات کە بە ڕۆحی یەک تیم کار بکەن و خۆیان بە زانست و مەعریفە پربکەن، و ئەمساڵ بکەنە وێستگەیەک بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی گەش بۆ منداڵەکانمان ئێوە هێمای دەیان ساڵ ئیرادەن،و لە دەستی ئێوەوە نەوەکان خوێندن تەواو دەکەن و دەگەنەخەونەکانیان، ساڵی ڕابردوو توانیان بەسەر سەختییەکاندا زاڵ بن و سەرکەوتن بەدەست بهێنن بە داهێنان و درەوشاوەیی.