دەستەی کەشناسی : پێشبینی گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرما دەکەین

ناوخۆ
  • 22-09-2024, 12:57
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتەکەی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرما دەکات.
    دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- سبەی دووشەممە،ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها لە ناوچەکانی باکور ئاسمان ساماڵ  بۆ نیمچە هەور دەبێت،و پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی باکور و باشوور نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو،کە پلەی گەرما لە بەغدا 39 پلە و دیالە و ئەنبار 38پلەو بابل و کەربەلای پیرۆز 40 پلەو دیوانیە و نەجەف 41 پلەو واست 42 پلەو موسەننا 43 پلەو زیقار و بەسرە و میسان 44 پلە.
    دەستەکە وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێداوە :- رۆژی سێ شەممە ئاسمان ساماڵ  دەبێت لەگەڵ بونی هەندێک پەڵە هەور، هەروەها پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەی دەستەکە :- بۆ رۆژی چوارشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت،و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور، و لە ناوچەی باشووریش پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزێت.