بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت،دووپاتیکردەوە کە دەسەڵاتی یاسادانان پشتگیری لە زیاتر تەرخانکردنی بودجە بۆ پێشخستنی واقیعی پەروەردە دەکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: "محسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، پیرۆزبایی دەسپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025ی لە وەزارەتی پەروەردە و سەرجەم قوتابیان و خوێندکاران و خانەوەدەکانیان کرد،بەبۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن،هەروەك هیوایەی ساڵێکی پڕ لە سەرکەوتن و نایابی خواست لە پەرەپێدانی پرۆسەی خوێندن.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا :- "مەندەلاوی"پەرۆشی دەسەڵاتی یاسادانانی دەربری بۆ پێشکەشکردنی هەموو پشتیوانی و چاودێرییەک لەلایەنی دەرکردنی یاسای پەیوەندیدار و تەرخانکردنی بودجەی زیاتر بە ئامانجی پێشخستنی واقیعی پەروەردەیی لە وڵاتەکەماندا ، هەروەک داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد ، هەماهەنگ بن لە چالاککردنی بەرنامەی حکومەت، لەوەی کە پەیوەندی بە کەرتی پەروەردەوە هەیە، بە گرنگیدان بە دۆخی قوتابیان و خوێندکاران، و تەواوکردنی کارەکانی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان بەپێی ئەو پلانەی کە لە بەغدا و پارێزگاکان داڕێژراوە، هەروەها پاڵپشتی کردنی بنەماڵەی قوتابیان و خوێندکاران،کە بنەمای هاندانە بۆ پێگەیاندنیان بۆ زانست و پەروەردەی کۆمەڵایەتی لە عێراق.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "مەندەلاوی" جەختی لە گرنگی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان و وەزارەتی پەروەردە کردەوە بۆ بەشداری لە دروستکردنی نەوەیەکی هۆشیار کە ئامادەکراوبێت بە چەکی زانست و کۆشش و کۆڵنەدان.