حیزبوڵڵای لوبنانی کۆمەڵگەی پیشەسازییە سەربازییەکانی زایۆنی کردە ئامانج

جیهانی
  • 22-09-2024, 12:55
  • +A -A

    بەغدا-INA
    موقاوەمەی ئیسلامی لە لوبنان،ڕایگەیاند:- کە لەڕێگای دەیان مووشەکەوە کۆمەڵگە پیشەسازییە سەربازییەکانی سەر بە کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی، لە باکووری شاری حەیفا،کردۆتە ئامانج، ئەمەش وەک وڵامدانەوەیەکی سەرەتایی بۆ تەقاندنەوەی هەزاران ئامێری بێتەلی پەیوەندییەکان پێش ئەم هەفتە.
    حیزبوڵڵای لوبنانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە:- کە لە وەڵامێکی سەرەتاییدا بۆ ئەو کۆمەڵکوژییە دڕندانەیەی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچە جیاوازەکان ، بەتاقاندنەوەی ئامێرە بێ تەلەکانی پەیوەندی لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە،موقاوەمەی ئیسلامی لەڕێگای دەیان مووشەکی فادی 1 و فادی 2 وکاتیۆشا،کۆمەڵگای پیشەسازییە سەربازییەکانی کۆمپانیای ڕافایلی تایبەت بە ئامێر و کەرەستەی ئەلیکترۆنیەکان،کە دەکەوێتە ناوچەی زوفلون لە باکووری شاری حەیفا.