حیزبوڵڵای لوبنانی ڕایدەگەیەنێت کە لەڕێگای دەیان موشەکەوە بنکە و فڕۆکەخانەی ڕامات دیفدی لە ناوچە داگیرکراوەکان کردە ئامانج

جیهانی
  • 22-09-2024, 11:30
  • +A -A

    بەدواداچون -INA
    موقاوەمەی ئیسلامی لە لوبنان، ڕایگەیاند، بە دەیان مووشەکی ئاڕاستەی  بنکە و فڕۆکەخانەی ڕامات دیفیدی لە ناوچە داگیرکراوەکان کردۆتە ئامانج.
    حیزبوڵڵای لوبنانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند :- بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستینی خۆڕاگرمان لە کەرتی غەززە و بۆ پشتیوانی لە موقاوەمەی ئازا و شەرەفمەندانە،موقاوەمەی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە بە دەیان مووشەکی لە جۆرئ فادی 1 و فادی 2، ئاراستەی بنکە و فڕۆکەخانەی ڕامات دیفدی کرد،ئەوەش لە وەڵامی هێرشە وەحشیگەرەکانی ئیسرائیل بۆسەر چەند ناوچەیەکی لوبنان و شەهید کردنی خەڵکی سفیل و مەدەنی.