بەغدا-INA
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران، بۆ بەشداریکردن لە حەفتا و نۆیەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان،گەیشتە نیویۆرك.
پێشتر نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستبوویەڕوو :- کە سەرۆک وەزیران وتاری عێراق لەبەردەم کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەش دەکات، هەروەها لە لوتکەی داتوو (المستقبل) وتارێک پێشکەش دەکات،کە تێیدا زۆرێک لە سەرکردە و سەرۆکی وڵاتان بەشداری دەکەن،هەروەها زنجیرەیەک دیدار و کۆبونەوە و چاوپێکەوتن لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە و سەرۆکی وڵاتانی برا و دۆست و سەرۆکی وەفدە بەشداربووەکان ئەنجام دەدات،ئەوە جگە لەوەی کە لەگەڵ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان،و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ڕێکخراو و ئۆرگانە نێودەوڵەتی و نێودەوڵەتییەکان کۆدەبێتەوە.