بەغدا-INA
ئەمرۆ شەممە"سەید عەمار حەکیم " سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی،ڕایگەیاند:- کە عێراق لە دۆخێکی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و کۆمەڵایەتیدایە،بەشێوەیەک کە ڕەزامەندی جەماوەر بە حکومەت و هێزە سیاسییەکان بەهێز بووە.
سەید "حەکیم " لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: کە لە بەغدا چاوی کەوتوە بە ژمارەیەک لە شێخ و کەسایەتییە دیارەکانی عەشیرەتەکانی عێراق و بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لەدایک بوونی پێغەمبەری مەزنمان و لەدایک بوونی ئیمام ( جەعفەری محمد سادق ) سەلامی خوای لێبێت لەهەموان کرد.
وەک سەید "حەکیم " لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- عێراق لە دۆخێکی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و کۆمەڵایەتیدایە و خواست و ڕەزامەندی جەماوەر بۆ حکومەت و هێزە سیاسییەکان زیادیکردوە،کە ئەم دەستکەوتە بۆ هەموو گەلی عێراق گرنگە، بۆیە دەبێت پابەندبین بە پارێزگاری لەم دەستکەوتانە و بەرگریکردن لێی و نەگەڕانەوە بۆ بارودۆخی پێشوو، لە هەمان کاتدا جەخت لەسەر چارەسەرکردنی هەڵەکان و پێویستی پەنابردن بۆ دەسەڵاتی دادوەری لەکاتی هەبوونی هەر ناکۆکی و کێشەیەک.
"حەکیم " هۆشداریشیدا لەو ئەجێندایانەی کە هەوڵی ناشیرینکردنی ئەو دەستکەوتانە دەدات کە بەدەست هاتوون، داواشیکرد ئاگاداری هەموو هەوڵەکان بین و ڕووبەڕووی هەر هەوڵێک ببینەوە کە مەترسی بۆ سەروڵات درووست بکات.
جەختیشی لە پاراستنی یەکڕیزی وڵات، و پابەندبوون بە هاوئاهەنگی ناوخۆیی ویەکگرتووی و دوورکەوتنەوە لە زمانی گرژی کردەوە،هەروەک داواشیکرد کە پرسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلا ببێتەوە لە ڕێگەی ڕێککەوتنی هێزە سوننیەکان لەنێوان خۆیاندا لەسەر کەسایەتییەک بەزوویی.