بەدواداچون-INA
ئەمرۆ شەممە ، ئاژانسی هەواڵی لوبنانی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە فڕۆکەکانی ڕژێمی زایۆنی زنجیرەیەک هێرشی یەک لە دوای یەکی بۆسەر گوندەکان و گرد و دۆڵ و کەناری ڕووبارەکانی باشور ئەنجامداوە.
وەک ئاژانسەکە ئاماژەی پێداوە :- دوژمن زیاتر لە 50 هێرشی لە ماوەی کەمتر لە 40 خولەک ئەنجامداوە،لەگەڵ بوونی فڕۆکەی سیخوڕی بەشێوەیەکی چڕ و پڕ بەسەر زۆربەی ناوچەکانی باشووردا.