سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان پەسەندکردنی هەنگاوێکی نوێ بۆ دروستکردنی باڵاخانە بۆ قوتابخانەکان ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • أمس, 22:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە،سندووقی عێراق بۆ گەشەپێدان پەسەندکردنی بڕیاڕێکی نوێی ڕاگەیاند کە وێڕای ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکان،وادەی دەستپێکردنی دروستکردنی 400 قوتابخانەی ئاشکرا دەکات.
    "محەمەد نەجاڕ " بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندوقەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : دەستەی بەڕێوەبەری سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان بەردەوام کۆبوونەوە ئەنجام دەدات، و دوایین کۆبوونەوەش زۆر سەرکەوتوو بوو، چونکە چەند هەنگاوێکی  نوێ پەسەند کرد، کە پێشتر لە عێراقدا پراکتیزە نەکرابوو و کارکردنی سندوقەکە بەگوێرەی سندوقەکانی دیکە لە سەرانسەری جیهاندا بە ئاماژەدان بەوەی،کە بڕیارێکی پێویستە، چونکە لە زۆربەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان پرسی شەفافیەت دروست دەکات.
    ڕاشیگەیاند:- لە هەنگاوی دووەمدا باس لە چالاککردنی پڕۆژەی قوتابخانەکان و داواکاری  وەبەرهێنەران کە لە قوتابخانەکاندا پێویستە بۆ حکومەت یان سندوقەکە دەکەین، بە ئامانجی دەستپێکردنی پڕۆژەکە لە ماوەی مانگێکدا.
    "نەجاڕ" ڕاشیگەیاند : سندوقەکە  خزمەتگوزاری کرێ لەگەڵ وەبەرهێنەرەوە چالاک دەکات ،بەو پێیەی ئەو قوتابخانەیەی کە دروست دەکرێت بۆ ماوەی دە ساڵ لە وەبەرهێنەر بەکرێ دەگیرێت و دواتر دەگەڕێندرێتەوە بۆ دەوڵەت .
    ئاماژەی بەوەشدا :- بیرۆکەی بنەڕەتی ئەم کارە ئەوەیە کە "دەتوانین 10 قوتابخانە دروست بکەین بە بەراورد بە قوتابخانەیەک کە پێشتر هەبووە.
    وەک  "نەجار" ووتی :- ئێمە دەستمان کردووە بە کڕینی تێچوونەکە، کە بەسەر دە ساڵدا دابەشکراوە، لە شێوەی کرێدا، و ئەمەش ڕێگە بە دروستکردنی 10 قوتابخانە دەدات  لەبری یەک قوتابخانە.
    ئاماژەی بەوەشدا :- گرنگی کۆکردنەوەی سەرمایە لە وەبەرهێنەران و کەرتی تایبەت بۆ بەدەستهێنانی قازانج لە ڕێگەی کرێیەوە،ئەمە دەبێتە هۆی دروستکردنی جولەیەکی گەورە لە دروستکردنی قوتابخانەکان،کە لە یەک کاتدا دروست دەکرێن،هەروەها هەلی کار و خواست لەسەر کەرەستەی خاو دروست دەکات،هەروەك کەرتی تایبەت دەکاتە بەشێکی سەرەکی لەگەڵ حکومەت لە جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان.
    بەڕێوەبەری سندوقەکە دەشڵێت: لە سەرەتای دروستکردنی سندوقەکەدا باس لە گواستنەوەی قوتابخانە کۆنەکان دەکەین کە لە لێواری داڕماندان ، بۆیە دەبێت  ئەم سیستەمە جێبەجێ بکرێت، بەو پێیەی کۆی ژمارەیان بەپێی ئامارە بەردەستەکان، هەزار و 750 قوتابخانەیە.
    جەختیشی کردەوە :- کە سندوقەکە لە ماوەی مانگێک یان کەمتردا دەست بە دروستکردنی 400 قوتابخانەی یەکەمی ئەو قوتابخانانە دەکات، چونکە دیزاینەکان تەواو بوون و گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی ڕاوێژکاری تەواو بوون، ئەوەی دەمێنێتەوە هەڵبژاردنی ئەو وەبەرهێنەرانەیە کە توانای جێبەجێکردن و دروستکردنی 400 قوتابخانەی یەکەمیان هەیە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
    رووناکی خستەسەر ئەوەش : کە ئەم قوتابخانانە دۆستی ژینگە دەبن و لە ناوچە سەوزاییە کەمەکاندا