بەغدا-INA
ئەمرۆ شەممە"زیدان خەلەف عەتوانی "ڕاوێژکاری سەرۆك وەزیرانی عێراق، ناردنی دوو فڕۆکەی بارهەڵگری سەربازی کە پێکهاتوون لە پێداویستی و کەرەستەی پزیشکی بۆ لوبنانی ڕاگەیاند.
"زیدان خەلەف عەتوانی "بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی" محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، دوو فڕۆکەی بارهەڵگری سەربازی بە (31.5) تەن دەرمان و پێداویستیی پزیشکی ڕەوانەی لوبنان کراوە.