هاشم شبلی وەزیری پێشووی داد کۆچی دواییکرد

ناوخۆ
  • اليوم, 20:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە"خالید شوانی " وەزیری داد، بۆ. کۆچی دوایی "هاشم شیبلی" وەزیری پێشووی داد پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.
    "شوانی"لەو پرسەنامەیەدا کە وێنەیەکی بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا رایگەیاندوە:- بە دڵێکی پڕ لە خەمەوە، وەزارەتی داد بۆ کۆچی دوایی پرۆفیسۆر "هاشم شبلی" وەزیری پێشووی داد پرسە و سەرەخۆشی و ماتەمینی بۆ رۆحی دەگێڕێت.
    شوانی ئاماژەی بەوەشداوە :- کە کۆچکردوو نمونەیەک بووە لە شارەزا و پسپۆر لە بواری یاسا و سیاسەتدا و کەسایەتییەکی یاسایی نیشتمانی بووە کە لە ماوەی کارکردنیدا لە وەزارەتی داد لە نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2004 و هەروەها لە ساڵی 2006 بە تەواوی خزمەتی میللەت کردووە و بەشدارییەکی گەورەی کردوە لە بنیاتنانەوەی سیستەمی دادوەری لە هەلومەرجێکی زۆر دژوار و هەستیاردا،هەروەها یەکێک بوو لە دەنگە بەهێزەکان لە بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری.
    لە درێژەی قسەکانیدا شوانی دەڵێت: پرۆفیسۆر "هاشم شبلی" ڕۆحی دەستپاکی و پیشەیی لە هەموو کارەکانیدا بەرجەستە بوبوو،کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر هەموو ئەو کەسانە هەبووە کە مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە.
    لە کۆتاییدا پەیامەکەیدا "خالید شوانی "ڕایدەگەنێت:- کە  بەناوی خۆی و بەناوی سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتی دادەوە پرسەو سەرەخۆشی قووڵی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو و ئازیزانی دەکات.