لوبنان گەیشتنی بارێکی تری هاوکاریی پزیشکی عێراقی ڕادەگەیەنێت

جیهانی
  • اليوم, 20:00
  • +A -A

    بەیروت -INA
    ئەمڕۆ شەممە،ئاژانسی هەواڵی لوبنان ڕایگەیاند: کە بارێکی یارمەتییە پزیشکییەکانی عێراقی گەیشتۆتە لوبنان.
    ئاژانسەکە روونیشیکردۆتەوە کە بڕی کۆمەکەکە پێکهاتووە لە 11 تەن لە کەرەستەو کەل و پەلی پزیشکی و فریاگوزاری تەندروستی.
    هەر بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسەکە وەفدی تەندروستی ئەو وڵاتە سوپاسی خۆیان ئاراستەی عێراق کرد، کە لە ڕۆژە پر سەخت و دژوارەکان لەگەڵ لوبنان و ئازاری خەڵکەکەی بوونە.