تیمی ئێمە لە خزمەت ئێوە دەین پلاتفۆرمی خۆبەخشی بۆ نیشتمان ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 21-09-2024, 19:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە"قاسم زاڵمی"نوێنەر و ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری گەنجان،و سەرۆکی تیمی (ئێمە لە خزمەت ئێوەداین)، پلاتفۆرمی خۆبەخشی بۆ نیشتمانی ڕاگەیاند.
    "قاسم زاڵمی"لە میانی ڕاگەیاندنی پلاتفۆرمی (ئێمە لەخزمەت ئێوەداین)،کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو ، ڕایگەیاند: (ئێمە لەخزمەت ئێوەداین) یەکێکە لەو دروشمانەی کە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران پشتگیری دەکات و لە ئەولەویەتە گرنگەکانی بەرنامەی حکومەتە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و هاوکاری  خەڵک و ئەوانەی پاڵپشتی پێشکەوتنی عێراق دەکەن.
    ووتیشی :- ئێستا عێراق  گەشاوەی و  سەقامگیری و پێشکەوتن و ئاشتی و خۆشگوزەرانی بەخۆیەوە دەبینێت، هاوڵاتیانی عێراقی  ئێستا هەست بە سەرەتایەکی نوێ دەکات،لە لایەنە جیاوازەکانی ژیاندا،کە بریتییە لە گۆڕینکاری  لەژیانی هاووڵاتیان و دەوڵەت بۆ واقعێکی باشتر لە سەرجەم بوارەجیاوازەکاندا.
    "قاسم زاڵمی"ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری گەنجان ڕاشیگەیاند:- کە ڕاگەیاندنی پلاتفۆرمی خۆبەخشین بۆ   نیشتمان،ئەپڵیکەیشنێکە بۆ خۆبەخشەکان، و هەروەك عێراق میوانداری کۆڕبەندی عێراقی بۆ خۆبەخشانی عەرەب دەکات.
    لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی :- بەرنامەی گشتگیری ڕاهێنانی خۆبەخشی لە سەرجەم پارێزگاکان دەبێت، ئەوە جگە لە بوونی پرۆگرامی دەستپێشخەرییە ناوەندییەکان، کە پاڵپشتی و هاوکاری سەرجەم دەستپێشخەرییەکی خۆبەخشانە دەکات کە خزمەت بە چاکەی گشتی دەکات.