بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە، دەزگای شەهیدان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینان بڵاوکردەوە.
دەزگاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی- تیایدا هاتووە :- لە هەندێک سایت و سۆشیال میدیا هەندێک دەنگۆ بڵاوکراوەتەوە لەبارەی هەموارکردنەوەی مادەی 13ی یاسای دەزگای شەهیدان،لە پێدانی مووچەی خانەنشینی کە گوایە لە ئەستۆی دەزگای شەهیدانە.
وەک ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای شەهیدان ئاماژەی پێداوە :- بە پشتبەستن بە شەفافیەت و خزمەتکردنی ئەو توێژە قوربانیدەرانە، دەزگای شەهیدان ڕایدەگەیەنێت کە ئەو جۆرە هەواڵ و دەنگۆیانەی کە دەخرێتە بەردەم ڕای گشتی، کە ئامانجیان دروستکردنی بەربەستە لەبەردەم کارەکانی دامەزراوەکە و ئەو خزمەتگوزارییانەی کە پێشکەشی دەکات.
دەزگاکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا دووپاتی دەکاتەوە:- کە ڕێنمایی یەکەم و کۆتایی دەزگای شەهیدان پاڵپشتی بەردەوامی خەرجکردنی مافی کەسوکاری شەهیدان و قوربانیان دەکات، بە مووچە و شایستەکانیان،لە ڕێگەی دەستەی خانەنشینی نیشتمانییەوە، بەو پێیەی ئەو دامەزراوەیە بەرپرسە لە خەرجکردنی،بەپێی ئەوەی لە یاسا کارپێکراوەکاندا هاتووە،هەروەک داوا لەو توێژەقوربانیدەرانە دەکات کە بڕوا بەو دەنگۆ و بڵاوکراوانە نەکات، هەروەك جەختیش لە گرنگی یەکخستنی هەوڵەکان دەکاتەوە بۆ ئەوەی بڕگەکانی یاساکە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت و ئەو ئامانجانە بەدی بهێنرێت لەو یاسایە بۆ توێژە خەباتگێڕ و بنەماڵەی شەهیدان دەستەبەرکراوە.