بە بەشداری زیاتر لە 12 ملیۆن قوتابی و خوێندکار سبەی یەکشەممە لەسەرتاسەری عێراق پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکاتەوە

ناوخۆ
  • اليوم, 19:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی پەروەردە تەواوکردنی سەرجەم ئامادەکارییەکانی بە بەشداری زیاتر لە 12 ملیۆن قوتابی بۆ ئەم ساڵی خوێندن راگەیاند.
    لەوبارەیەوە "کەریم سەید " وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئامادەکارییەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵ لە ساڵانی ڕابردوو باشترە،و ئامادەکارییەکان چەندین ئاستی لە لەخۆگرتوە،لەوانە چاپکردن و ئامادەکردنی کتێب لە سەرەتاوە ، دوای ئەوەی ساڵانی پێشوو شایەتی خاو بەڕێوەچونی ئەو پرۆسە و چەندین گرفت بوین.
    ڕاشیگەیاند : چاپخانەکان کتێبی خوێندنیان گەیاندووەتە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و لەوێشەوە بۆ قوتابخانەکان،کۆگای قوتابخانەکانیش کتێبی چاپکراویان ئامادەیە بۆ دابەشکردن.
    لەسەر پرسی ئامادەیی باڵاخانەی قوتابخانەکان بۆ خوێندن، 
    "کەریم سەید "ووتی:- پێشتر هەوڵ و ئامادەکارییەکی زۆر کراوە بۆ زۆرێک لە قوتابخانەکان،کە پێش دەستپێکردنی ساڵی خوێندن ڕادەستبکرێن، لەو ڕوانگەیەشەوە ئاشکرایکرد :-چەندین قوتابخانەی نوێ لە چوارچێوەی پڕۆژەی 1000 قوتابخانە، بۆ ئەمساڵ دەچێتە بواری خزمەتەوە.
    ووتیشی :- سبەی یەکشەممە زیاتر لە 12 ملیۆن قوتابی و خوێندکار پەیوەندی بە قوتابخانەکانیانەوە دەکەن و ژمارەی قوتابیانی پۆڵی یەکەمی قۆناغی سەرەتایی گەیشتووەتە زیاتر لە 1,200,000 قوتابی.