وەزیری ناوخۆ جەخت لەسەر پێویستی پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان دەكاتەوە

ئەمنی
  • 21-09-2024, 15:56
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە عەبدولئەمیر شری، وەزیری ناوخۆ جەختی لەسەر پێویستی پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان كردەوە.
    وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : شمری لە نووسینگەی خۆی چاوی كەوت بەمحەممەد جەمیل مەیاحی پارێزگاری واست و سەرۆكی پۆلیسی پارێزگای واست، لیوا روكن محەمەد  فەهد.
    ئاماژەی بەوەشكرد : وەزیر لەگەڵیان تاوتوێی كۆمەڵێك بابەتی بەرژەوەندی هاوبەشی كرد، لە پێش هەموویانەوە هەماهەنگی و هاوكاری بەردەوامی نێوان حكومەتی خۆجێی و هێزە ئەمنییەكانە بۆ دەستەبەركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە پارێزگای واست.
    وەزیرەكە جەختی لەوە كردەوە بەپێی بەیاننامەكە : پێویستی پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان و هەوڵدان بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایش و دروستكردنی پەیوەندییەكی باش لە نێوان پیاوی ئەمنی و هاوڵاتیدا.
    ئاماژە بەوە كراوە:  كە وەزیر لە لایەن بەرپرسی پۆلیسەوە كورتەیەك ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی گرنگترین ئەركەكانی هێزەكانی پۆلیسی واست بیستووە.
    لای خۆیەوە پارێزگاری واست سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ وەزیردەربڕی بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی، هەروەها ستایشی ڕۆڵی گەورەی پۆلیسی واستی كرد لە دابینكردنی كەشێكی سەلامەت بۆ سەرجەم خەڵكی پارێزگاكە.