بابل – ا ه ع پۆلیسی بابل، ئەمرۆ دوو شەممە، رایگەیاند لە 24 كاتژمێری رابردوودا لە ناوچە جیاجیاكانی ئەو شارە 31 كەسیان بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیر كردوە و دەستیشیان بەسەر 40 ماتۆڕدا گردووە. لای خۆیەوە عەقید عادل حسەینی وتەبێژی پۆلیسی بابل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" مەفرەزەیەكی پۆلیسی بابل توانیویەتی 31 داواكراو لە 24 كاتژمێری رابردوودا دەستگیر بكات لە میانی هەڵمەتێكی گەڕان پشكنیندا لە ناوچە جیاجیاكانی ئەو پارێزگایە. حسەینی تەئكیدیشیكردەوە " مەفرەزەكانی پۆلیس دەستیشیان گرتووە بەسەر 40 ماتۆڕ و 3 ئۆتۆمبێلی جامڕەشدا و رەوانەی دادگا كراون.