بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت ، هاوسۆزی خۆی لەگەڵ گەلی لوبنان دەربڕی، هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە خوێنی سەركردەكان و موجاهیدەكان لە میحوەری قودس تەنها ئیرادەی میللەت زیاد دەكات بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەڵای خراپەكاری زایۆنیستی لە ناوچەكەوە.
مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە: پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی خۆڕاگری ئیسلامی لە لوبنان، حزبوڵڵای لوبنان دەكەین بە بۆنەی شەهیدكردنی ڕێبەری مەزنی جیهادی حایج ئیبراهیم عەقیل و هاوڕێ قارەمانەكانی لەرێگای خەباتیان، لە هێرشی ترسنۆك و دەستدرێژ زایۆنیستەكان بۆ سەر گەڕەكی باشووری بەیروت دوێنێ هەینی.
ووتیشی: لە كاتێكدا ئێمە ئیدانە و شەرمەزاركردنی تاوانە بەدخوازەكانی زایۆنیستی نوێ دەكەینەوە كە دوایینیان بە ئامانجگرتنی گەل و خۆڕاگری لوبنانە، هاودەنگی و هەڵوێستی تەواومان لەگەڵ براكانمان لە ململانێی نێوان ڕاست و نادروستدا دەردەبڕین ، و هۆشداری دەدەین لە هەوڵە شەیتانییەكانی ئەو قەوارە قەیراناوییە بۆ ڕاكێشانی ناوچەكە بۆ ناو كورەی شەڕێكی بەرفراوان.
ناوبراو جەختیكردەوە و وتی: خوێنی ڕێبەران و موجاهیدین لە میحوەری قودس تەنیا ئیرادە و پابەندبوون و ئیرادەی میللەت بۆ هەڵكاندنی بەڵای خراپی زایۆنیستی لە ناوچەكە زیاتر دەكات.