بۆدابست - INA
ئەمڕۆ شەممە 21/ 9 دەستەی گشتی كۆنگرەی یەكێتی شەترەنجی جیهانی لە پەراوێزی ئۆلۆمپیادی شەترەنجی جیهانی 2024 لە بۆدەپیست ـ هەنگاریا دەستیپێكرد، عێراق بە دوو ئەندام بەشداربوو كە بریتیبوون لە بەڕێزان زاافر عەبدولئەمیر سەرۆكی یەكێتی شەترەنجی عێراق و پشتیوان شێخ ئەحمد ئەندامی یەكێتی شەترەنجی عێراق، گۆنگرەی دەستەی گشتی بە خوێندنەوە و خستنە ڕووی ڕاپۆرتی دارایی و ڕاپۆرتی چالاكییەكان دەستبەكاربوو و ماوەی 2 ڕۆژ دەخایەنێت.
سەبارەت بە زانیاری زیاتر لەسەر بەرێوەچوونی كۆنگرەكە،پشتیوان شێخ ئەحمەد ئەندامی یەكێتی شەترەنجی عێراق لە بۆدابستی پایتەختی هەنگاریا تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاند و وتی: سەرۆكی شاندی عێراق بەسەرۆكایەتی سەرۆكی یەكێتی شەترەنج زافر عەبدولئەمیرە،ئەم گونگرەیە لە ڕێكەوتی 18/ 9 دەستبەكاربووە بە دانانی لێژنەكانی ناوبژیوانان و زۆنەكانی یەكێتیی وڵاتەكان و خستنەڕووی سمیناری تایبەت بە چۆنییەتی بڵاوكردنەوەی یاری شەترەنج و پەرەپێدانی و لێژنەكانی كیشوەرەكان و لێنەی یاسایی كە وۆڕكشۆپی تایبەتیان بۆ ئەنجام درا.
لەكۆتایی پشتیوان وتی : بەشداربوونی ئێمە لەكۆنگرەیە برەوێكی شایستە وگرنگ وبێ وێنەیە،چونكە گەڕانەوەمان بۆ كۆڕبەندە وەرزشییە نێودەوڵەتییەكانە،ئەمەش خۆی لەخۆیدا هەنگاوە سەرەتا و بەنرخەكانە بۆ گرێدانەوەی شەترەنجمان بەرەو جیهان،كاردەكەین تا وەرزشەكەمان دەگەیەنین بە كەناری گیانی وەرزشی و ئارام.