لەسزای توند پێكدێت.. لیژنەیەكی پەرلەمانی وردەكاری بڕگەكانی هەمواركردنەوەی یاسای ماددە هۆشبەرەكان دەخاتە ڕوو

ناوخۆ
  • 21-09-2024, 13:43
  • +A -A

    بەغدا - INA- محەمەد التاڵبی
    ئەمڕۆ شەممە لیژنەی پەرلەمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كاریگەرە هزرییەكان جەختی لە پێویستی بەشداری و پشتیوانی سەرجەم دامودەزگاكانی دەوڵەت بۆ كەمكردنەوەی دیاردەی ماددە هۆشبەرەكان كردەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە هەمواركردنەوەی یاسای 50ی ساڵی 2017گەیشتبووە كۆتایی و  گۆڕانكاری لە سزاكان و بڕگەكانی ئیداری لەخۆگرتبوو.
    سەرۆكی لیژنەكە عەدنان جحێشی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لیژنەكە لە دوای دەرچوونی فەرمانی پەرلەمانییەوە بە هەوڵێكی زۆر و پیشەیی بەرزەوە كاریان كردووە لەسەر دوو میحوەری سەرەكی، یەكەمیان هەمواركردنەوەی یاسای 50ی 2017، و دووەمیان بەدواداچوونە بۆ ئەو ڕاسپاردانەی كە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر داوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : یاساكە تەواو بووە و دوای دەست لێدانی كۆتایی دەخرێتە دەنگدانەوە، لەسەر چەند میحوەرێك دامەزراوە، یەكەمیان بەشداریكردنی سەرجەم دامودەزگاكانی دەوڵەتە لە خۆپاراستن لە ماددە هۆشبەرەكان، دووەمیان كاركردنە لەسەر میحوەرە تەندروستییەكە لە هاوكاری لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی بە دامەزراندنی نەخۆشخانەی چارەسەركردن و سەنتەری چارەسەركردنی بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان و كاریگەرە هزرییەكان،
     سێیەمیان زیادكردنی سزاكە لە هەتاهەتایەوە تا لەسێدارەدان، بەو پێیەی سزای لەسێدارەدانمان سنووردار كرد بۆ بازرگانانی نێودەوڵەتی و بازرگانانی ناوخۆیی بەپێی سەختی تاوانەكە و بڕی ماددەی هۆشبەر، دواهەمینیان كارگێڕییە بە بەرزكردنەوەی ئاستی بەڕێوەبەری گشتی لە كۆنترۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكان بۆ جێگری وەزیر.
    ووتیشی: یاساكە مامەڵەكردن لەگەڵ ماددە هۆشبەرەكان و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان دەگرێتەوە، لە ڕێگەی سندوقێكەوە كە لە ڕێگەی ئەو پارانەی كە لە بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە و هەروەها پشتگیری لە حكومەتەوە دابین دەكرێت، ئاماژەی بەوەشكرد كە بازرگانانی نێودەوڵەتی لەم دواییانەدا دەستگیركراون، و پێشكەوتنێكی بەرچاو لە كارەكانی دەسەڵاتی جێبەجێكردن، و لە ماوەی 7مانگدا 4 كەس بە هاوكاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و دراوسێ دەستگیركراون.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لیژنەكە لە زۆربەی پارێزگاكان و دامودەزگا حكومییەكان كۆنفرانسی ئەنجامداوە، و كارەكانیش بەردەوامن، و ئێمە ئیرادەیەكی نیشتمانیمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان دۆزیەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستمان بە بەشداریی هەموو دامودەزگاكانی دەوڵەت هەیە، لە ماڵەكانمان دەست پێدەكات و دەبێت هەموو كەسێك هاوكاری بكەن بۆ كەمكردنەوەی ئەم دیاردەیە.