بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە هێڵی ئاسمانی فلای ئەدیلی سعودی دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەكانی عێراق ڕاگەیاند.
كۆمپانیاكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە : بەمەبەستی بوژاندنەوەی پەیوەندییەكانی عێراق و سعودیە و هاوتەریب لەگەڵ بەرنامەی حكومەتی عێراق وهەوڵە دیپلۆماسییەكان، سەردانی حكومەتی هاوبەش، لیژنە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات،عێراق هەوڵەكانی بۆ كرانەوەی ئامانجدار بەڕووی ژینگەی عەرەبی و نێودەوڵەتیدا، هەروەها بۆ بەرزكردنەوەی وەرزی عومرە و خواستی حاجیانی عێراقی بۆ ئەنجامدانی عومرە لە شاری پیرۆز، كۆمپانیای فڕۆكەوانی فلای ئەدیلی سعودی دەستیكردووە بە بەڕێوەبردنی فڕۆكەی توانای گەورە بە سێ گەشت لە هەفتەیەكدا كە لە نێوان فرۆكەخانەیبەغدای نێودەوڵەتیدا دابەشدەكرێت و فڕۆكەخانەی نەجەف ئەلئەشرەف و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە.
ئاماژە بەوەشكراوە : مەبەستێك هەیە لەلایەن كۆمپانیاكە بۆ زیادكردنی ژمارەی گەشتەكان و وایان لێبكات بەشێوەیەكی ڕۆژانە بۆ ئەوەی بگرێتەوە و درێژبكرێتەوە بۆ سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عێراق بەمەبەستی لەخۆگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی حاجیانی عێراقی و سەردانی چەندین بژاردە و گەشتكردن بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ ڕۆیشتنی ئەو هاووڵاتییە عێراقیانەی كە ئارەزووی ئەنجامدانی عەمرە و سەردانی شانشینی دەكەن.